16/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دزه كردنی عه‌لمانیه‌تی كوردی بۆ نێو ماڵی ئیسلام
-- (( به‌شی دووه‌م )) --
له به‌شی یه‌كه‌مدا پێشه‌یه‌كی گرنگم خسته به‌رچاوتان و تێیدا دركاندم كه وه‌ڵامه‌كانم بۆ دوو جۆر عه‌لمانی كوردیه‌و وتیشم چاوه‌رووانی ده خاڵی دزه‌كردنی عه‌لمانیه‌كان بكه‌ن بۆ نێو جه‌رگه‌ی ماڵی ئیسلام ،فه‌رموون ئه‌وه خاڵه زیكزاكیه‌كانی دزه‌كارانی عه‌لمانین :
1- هه‌وڵی زۆریان بۆ ئه‌وه‌یه ئیسلام له ره‌هه‌نده غه‌یبیه‌كه‌ی دابڕن، ئه‌وانی عه‌لمانی بۆ دواندن و شكاندنی تۆ‌و هه‌ركه‌سێك كه ئیسلامی وه‌ك مه‌نهه‌جی فیكر‌و مه‌ئوای عه‌قیده‌و مه‌یانی ژیندۆستی و ئاوێنه‌ی ئاوه‌دانی وه‌رگرتووه له‌و شوێنه‌وه به خشكه‌یی دێن كه ئیسلام وه‌ك مادده‌یه‌كی زه‌مینیی و ماركه‌یه‌كی مرۆیی عه‌رزوگه‌ز ده‌كه‌ن!، هه‌ر جارێكیش و هه‌ر ئیسلامخوازێك خۆیدا به ده‌سته‌وه یان هه‌ستی نه‌كرد به‌و دزه‌كردنه ئیتر هه‌رچی بڵێت و هه‌رچی بكات ته‌ماته‌یه‌كی گه‌نیو ناهێنێت،ئه‌وه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیان بوو تۆی تێكه‌وت و ئیتر ئه‌وانیش ته‌نها ئه‌و درزه ده‌كه‌نه ده‌روازه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ر ره‌گ و ریشه‌یه‌كی غه‌یبی كه‌له ده‌روونی تۆدا ماوه ده‌رباره‌ی خودایی بوونی ئیسلامه‌كه.
2- ئه‌گه‌ر له خاڵی یه‌كه‌مدا گیرسانه‌وه دوایی بۆ ئه‌وه لێبده‌بڕێن هه‌تا له زه‌ینی خوێنه‌ران و مێشكی گوێ‌گران و واقیعی ماریفی مرۆڤه‌كاندا ئیسلام له زه‌مان و مه‌كانێكی دیاری كراودا داكوتن و نه‌یه‌ڵن بپه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مرۆو داهاتوو!، ئه‌گه‌ر كه‌سی موسڵمان و گه‌لی ئیسلامه‌تیخواز به‌و حاڵه حاڵی بوون كه به‌ڵێ ئیسلام موڵك و ماڵی زه‌مان و مه‌كانێكی رابردووه دیسان ئه‌وه‌ش ده‌بێته قاردمه‌یه‌كیتر بۆ دابه‌زین و خۆ‌و ئیسلام به ده‌سته‌وه‌دان، دوای چاندن و به‌ستنه‌وه‌ی ئیسلام له رابردوودا ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌وان دێته‌دی و تۆیش هه‌رچی ده‌كه‌یت و كردووته به‌ناوی ئیسلامه‌وه سفر ده‌بێته‌وه‌و به خۆت بزانی یان نا ده‌بیته به‌شێك و باڵێك له پرۆژه عه‌لمانیه‌كه كه ده‌یه‌وێت ئیسلام بكاته جه‌سته‌یه‌كی نامۆ‌و وه‌ره‌مێكی سه‌ره‌تانیی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری !!.
3- دابه‌ش كردنی ئیسلام بۆ زیاتر له ئیسلامێك، له كاتی بێنه‌و به‌رده‌ی روو به روو دا ده‌یان ئیسلام به ناوی جۆراو جۆره‌وه ده‌بیستی جگه ناوی ئیسلامی خودایی !، ئامانجیش دروست كردنی دڵه‌راوكه‌و راراییه لای كاكه‌و داده‌ی موسڵمان و ئیسلامخواز. بۆ نمونه ده‌ڵێن كام ئیسلام قبوڵكه‌ین و كاری پێكه‌ین ئیسلامی سعودی یان ئێرانی یان ئه‌فغانی یان میسری یان توركی!!؟؟، زمانی خۆی ده‌برێت ئه‌گه‌ر بڵێت ئیسلامی خودایی!، یان ده‌ڵێن كام ئیسلام ؟!، ئیسلامی سۆفی یان ئیخوانی یان سه‌له‌فی یان مه‌دخه‌لی یان جیهادی ؟!!، ئه‌م قسانه كه به ده‌نگی به‌رز و قیره‌قیر ده‌یكه‌ن ته‌نها بۆ ده‌م به‌ستنی تۆ‌و من و مرۆڤه ئیسلامییه‌كانه، ئامانج لێی بێده‌نگ كردن و لاڵكردنمانه!، ئه‌گینا ئه‌و ئیسلامانه هیچی قایلی قبوڵ نیه و ته‌نها ئیسلامی خوداییمان مه‌به‌سته!، ئه‌گه‌ر وابێت ئێمه‌ش پێویسته لێییان راست بینه‌وه و بێژین ئه‌ی ئێوه كام ئیسلامتان ده‌وێت ؟!. ئیسلامی ئه‌مریكی یان روسیی یان ئینگلیزیی یان ئه‌وروپی یان ئیسلامێكی عه‌لمانی یان ئیسلامه‌كه‌ی صه‌دام و به‌شارو سیسی ؟! ئه‌وانه‌شمان هیچ ناوێت ئێمه به‌ڵێنه‌و داومانه گفتوگۆمان بۆ ئه‌و ئیسلامه‌یه كه‌لای خوداوه هاتووه و ئه‌وانیتر هه‌مووی موڵكی سته‌مكاران و داگیركه‌رانه ...... ماوێتی