16/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ی ڕه‌قیب و ئه‌ی ئه‌نفالچی
مه‌زادخانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌هه‌موو شوێنێك هه‌یه. له كوردستانیش ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌ی ڕقیب بڵێیت‌و بۆی هه‌ڵسی و لافی كوردایه‌تی لێبده‌ی، به‌ڵام گرنگترین شت كه كرداره، ئیتر باش بێت یان خراپ، به بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێت. له‌یادی ئه‌نفال‌و له‌به‌ر هه‌ڵنه‌سانه‌وه بۆ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵا ده‌نرێته‌وه به‌ڵام سڕكردنی به‌دواداچوونی سزادانی تاوانبارانی ئه‌نفال له مه‌زادخانه‌كه هاواری بۆ ناكرێت.
حاكم هاوژین حامد له كفرییه‌وه (ئه‌وپه‌ڕی باشوور له گه‌رمیان) بۆ ئامێدی (ئه‌و په‌ڕی باكوور له بادینان) نه‌قڵ كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ حزب دروست كردبوو، یه‌كێكیش له‌و كێشانه جووڵاندنی كه‌یسی ئه‌نفاله. حاكمه‌كه ده‌ڵێت سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونی گه‌رمیان پێی وتووه كێشه‌ی بۆ دروست كردوون، ئه‌مه به‌شێكی قسه‌كانی حاكم هاوژینه (هه‌رچه‌نده حاكم هاوژین ناناسم به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیستوومه كه‌سێكی به‌ویژدانه‌و ئازایه، ئه‌و باسه‌ش سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و كاته بوو كه له دادگای سلێمانی بوو، بۆیه باوه‌ڕم به باسه‌كانی نامه‌كه‌ی هه‌یه):
((... پاش ( 4 ) سال له گشتاندنی ده‌ست گیر كردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال ته‌نانه‌ت ( 1 ) تۆمه‌تبار ده‌ست گیر نه‌كراوه ، من وه‌ك دادوه‌ر له پار ساڵ ( 3 ) تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یه‌م ده‌ستگیر و ڕاگیر كرد . به‌ڵام ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به ته‌له‌فون و ڕووبه‌ڕوو وه چه‌ندین جار به ناوی خۆیه‌وه و جارێك به ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به من ده‌ڵێت كێشه‌ی ئه‌نفال كۆتایی پێ بهێنه وده‌ڵێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ت ده‌ست گیر كردووه. خودی ئه‌و سه‌رۆك دادگا وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش پێم ده‌ڵێن كیشه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دروست كردووه، به جولاندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال!))
هه‌موو نامه‌كه‌ی حاكم هاوژین بخوێنه‌ره‌وه‌و تێبگه له چ وڵاتێك ده‌ژین (نامه‌كه‌م له سایتی ئاوێنه نه‌قڵ كردووه و ئاوێنه ئاماژه‌ی بۆ سه‌رچاوه نه‌كردووه):
دادوه‌رێك له‌هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و چه‌ندین نهێنی ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه‌نیوز: دادوه‌ر هاوژین له‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردوه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌نیوز كه‌وتوه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ستوه‌ردراوه‌ته كاره‌كانیه‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردتنی سێ موسته‌شار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه له‌بری ئه‌وه‌ی هاوكاری بكرێم بۆ ده‌ستگیركردنی موسته‌شارو تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، كه‌چی گواستراومه‌ته‌وه بۆ ئامێدی سنوری وڵاتی توركیا.
هۆكاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه:
1 - ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/گه‌رمیان ، دادوه‌ر " أكرم " و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكه‌كه‌ی، له كاری دادوه‌ری ، له دۆسیه‌ی به ناو ئه‌نفال دا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه پاش ( 4 ) سال له گشتاندنی ده‌ست گیر كردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال ته‌نانه‌ت ( 1 ) تۆمه‌تبار ده‌ست گیر نه‌كراوه ، من وه‌ك دادوه‌ر له پار ساڵ ( 3 ) تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یه‌م ده‌ستگیر و ڕاگیر كرد . به‌ڵام ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به ته‌له‌فون و ڕووبه‌ڕوو وه چه‌ندین جار به ناوی خۆیه‌وه و جارێك به ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به من ده‌ڵێت كێشه‌ی ئه‌نفال كۆتایی پێ بهێنه وده‌ڵێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ت ده‌ست گیر كردووه. خودی ئه‌و سه‌رۆك دادگا وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش پێم ده‌ڵێن كیشه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دروست كردووه، به جولاندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال!
سه‌رۆك دادگاكه به من ده‌ڵێت له‌سه‌ر گرتنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ( ڕاپۆرت به هه‌موو دنیا دراوه له‌سه‌رمان ) ... من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر گرتنی تۆمه‌تباری بكوژانی زیاد له ( 182000) كه‌س ڕاپۆرتی لێبدرێت ئه‌مه شانازییه یان سه‌رشۆڕیی ؟!! ئایا ڕاپۆرت به كێ دراوه ؟؟! ته‌نها به حزبی ده‌سه‌ڵات دراوه كه زۆر كاریان بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه كرد وه به تایبه‌ت بۆ دژایه‌تی من وه‌ك دادوه‌ر ... وه‌ك به‌ڵگه‌ی ده‌نگیی تۆمارم له لایه له‌و باره‌یه‌وه .
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له دیمانه‌یه‌ك له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا به من ده‌ڵێت ( ئێمه‌ش زۆر زه‌ختمان له‌سه‌ر بوو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال " واتا له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان " ) منیش وه‌ك دادوه‌ر هاوژین ده‌ڵێم ( وه‌ڵامتان چی بوو بۆ ئه‌و زه‌ختانه ؟ ئه‌وه بوو منتان نه‌قڵ كرد بۆ سنوری توركیا " ئامێدی " ؟! )
ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به ناوی " أكرم " له چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی دا فشاری خستنه سه‌رم بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نفال ، كه پێم ده‌ڵێت معالجه‌ی بكه واتا تۆمه‌تباری ئه‌نفال !! ده‌پرسم معالجه چی یه ؟! منیش وتم ده‌یان جار به پۆلیس و وه‌زاره‌تی ناوخۆم وتوه كه ڕه‌وانه‌ی بغداد بكرین بۆ دادگایی كردن . به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆك دادگایه و به ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یه‌وه به من ده‌لێت معالجه‌ی بكه وتم " كاری من ده‌ركردنی بڕیاره و كاری پۆلیس جێبه‌جێكردنه به‌ڵام نایان به‌ن بۆ به‌غداد" به‌ڵام ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه ده‌ڵێت ( خۆت ) معالجه‌ی بكه ... من وه‌ك دادوه‌ر هاوژین ده‌پرسم " سه‌ره‌رای بونی بریاری دادگا " ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباری ئه‌نفال نه‌بردرێن بۆ به‌غداد و ئه‌ویش " أكرم " بڵێت خۆت معالجه‌ی بكه با ئه‌وه‌نده له توقیف دا نه‌بن ، ئایا مانای ئه‌مه جگه له‌به‌ردانیان ده‌بێت چی بێت ؟!!! ئایا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و دادگای گه‌رمیانی ( ئه‌نفالستان ) ده‌یه‌وێت تۆمه‌تباری ئه‌نفال به‌ربده‌م !!! به‌ڵام من پێم وت وه زیاد له ( 5 ) جار و له ته‌له‌فزیونیشدا وتم كه من سورم له‌سه‌ر گرتنی تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی ئه‌نفال ، به‌ڵام له مانگی ( 12 / 2014 ) ئه‌و سه‌رۆك دادگایه وتی زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت سور بیت له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته ، منیش وتم ئاسایی یه ، ئه‌وه بوو له مانگی ( 2/2015 ) منیان گواسته‌وه بۆ سنوری توركیا ( ئامێدی ) بێ داواكاری خۆم، كه له مێژووی سته‌می دادوه‌ری دا سته‌می له‌و جۆره به‌رامبه‌ر هیچ دادوه‌رێك نه‌كراوه !!
شیاوی باسه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌گرتنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال ، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنم بۆ به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ركرد ، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه زۆر توڕه بوو وتی بۆ كاری له‌و جۆره‌ت كردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش ڕاست ده‌كات ئه‌م دۆسیه‌یه بڕیاری سیاسی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن، منیش ده‌ڵێم ئافه‌رین دادگا چاوه‌ڕێی حزب بێت تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی خیانه‌ت له گه‌ڵێك بگرن . واتا دادگا فه‌رمان له حزبه‌وه وه‌ربگرێت نه‌ك له یاساوه . له‌م كاته‌دا دادوه‌ر " سه‌یوان " و خاتوو چیمه‌ن " ئه‌ندامی داواكاری گشتی دانیشتبوون له مانگی ( 6 ) ی 2014 له‌ژووری خۆمدا له دادگای كفری .
2 – ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/گه‌رمیان ، دادوه‌ر " أكرم " له كاری دادوه‌ری له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی، له‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندی به حزبی یه‌كێتی و ئاسایشه‌وه هه‌یه. بۆ نمونه له دۆسیه‌ی راگیركردنی كه‌سێك كه پله‌ی حزبی هه‌یه له‌گه‌ڵ (4) تۆمه‌تباری تر، كه به ( 5 ) چه‌كه‌وه چوونه سه‌ر ماڵی سكاڵاكار و ( 2 ) چه‌كیان به ئه‌و كه‌سه حزبی یه بوو " به گوێره‌ی به‌ڵگه‌ی دۆسیه‌كه" ، وه هیچ یه‌كێك له چه‌كه‌كان نه‌خرایه به‌رده‌ست دادگا و ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیرا، ئه‌و سه‌رۆكی دادگایه به من ده‌ڵێت ماده‌كه كه‌فاله‌ت ده‌یگرێته‌وه به‌ریان بده و ده‌ڵێت قسه زۆر له‌سه‌رت ده‌كرێت. ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر " مبرز جرمی چه‌كه‌كه " ده‌ست نه‌كه‌وێت و له تاوانێكی هه‌ڕه‌شه‌دا و ( 5 ) چه‌ك هه‌بێت ئایا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له حزبایه‌تی نه‌بێت بۆ ته‌له‌فون بۆ من ده‌كات ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه؟! ده‌ڵێت به‌ریان بده .
شیاوی باسه ئه‌و مفه‌وه‌زه‌ی كه ئه‌و كه‌سه حزبییه‌ی ده‌ست گیر كرد به‌پێی فه‌رمانی دادگا، پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی دوور !!!
3 - ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/گه‌رمیان ، دادوه‌ر " أكرم " له كاری دادوه‌ری له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی، له‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندی به حزبی یه‌كێتی و ئاسایشه‌وه هه‌یه. بۆ نمونه له دۆسیه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری ناحیه‌ی كۆكس به‌ڕێز " عادل "، كه ئاسایشی كۆكس " ( به بێ بڕیاری دادگا ) به‌ڵكو به‌فه‌رمانی بنكه‌كه‌یان و فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان "، ( 2 ) كارمه‌ندیان و ( 2 ) كه‌سی مه‌ده‌نیشیان برده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی " له‌شه‌ودا" سوكایه‌تیان به به‌ڕێزی كرد به هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ته‌قه كردن له ناو حه‌وشه‌كه‌ی دا و وه‌رگرتن و بردنی چه‌كی پاسه‌وانه‌كه‌ی " پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه به ئاره‌زوی خۆیان و بی بریاری دادگا له سه‌رجه‌م تاوانه‌كه‌یاندا " ، هه‌موو ئه‌مانه له دۆسیه‌ی سكاڵاكار " عادل " نوسراون و به زیاده‌وه ، ئه‌وه بوو دادگاكه‌مان ڕێوشوێنی خۆی گرته‌به‌ر ، به‌و پێیه‌ی ئاسایش به بی فه‌رمانی دادگا چووبوونه سه‌ر مالی سكاڵاكار ، و ته‌نانه‌ت دواتریش دادگایان ئاگادار نه‌كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دادگا ئه‌و كاره‌ی به تاوان له كاتی كاری وه‌زیفی و ئه‌ركدا " أثنا‌ء الواجب و الوظیفه " ئه‌ژمار نه‌كرد چونكه ئه‌رك و وه‌زیفه ئه‌وه‌یه به گوێره‌ی ئسوڵی خۆی بكرێت نه‌ك هه‌ر كه‌س به گوێره‌ی یاسا بۆی هه‌بێت چه‌ك هه‌ڵبگرێت هه‌ستێت به شكاندنی شكۆی خه‌ڵكانی تر، له ئه‌نجامدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ( 4 ) كه‌سه‌كه ده‌ركرا، به پشكنینی ماڵه‌كانیشیانه‌وه، وه له كاتی هه‌وڵی گرتنی یه‌كێك له مه‌ده‌نیه‌كان ئاسایشی كۆكس چه‌كیان له پۆلیس ڕ‌اكێشا و ووتیان به فه‌رمانی به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ناتوانن ئه‌م مه‌ده‌نییه بگرن ، ئه‌مه له كاتێكدا پۆلیسی كۆكس فه‌رمانی دادگایان پێبووه بۆ گرتنی ئه‌و تۆمه‌تباره مه‌ده‌نی یه .
به‌ڵام ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به من ده‌ڵێت بۆچی رێوشوێنت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسایش و مه‌ده‌نیانه گرتووه ، وه ده‌ڵێت ئاسایش چۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه كه سه‌ر به حزبی ( سوشیالسته) و ه له په‌یوه‌ندی یه ته‌له‌فونی یه‌كه‌دا ده‌ڵێت " مدیر ناحیه‌یه‌كی بێ ئه‌خلاق ده‌چێت ئیشی قۆر ئه‌كات " واتا مه‌به‌ستی كاری به‌دڕه‌وشتی یه چونكه ئه‌و سه‌رۆك دادگایه له ئاسایش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانیوه و ئاسایشیش وتی كارمه‌ندانمات چونه‌ته سه‌ر كه‌لاوه‌یه‌ك كه كاری به‌د ڕه‌وشتی تیا كراوه!! . وه ده‌لێت مه‌ده‌نیه‌كان ( 70 ) رۆژه راگیركراون .
منیش وه‌ك دادوه‌ر " هاوژین " ده‌پرسم ئایا چۆن ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه زانی " ئافره‌تی له‌و جۆره لای مدیر ناحیه هه‌بووه یاخود نا ؟ ئه‌مه ئاسایش پێی وتوه چونكه له نوسراوی ئاسایش‌دا هاتووه كه چوونه‌ته سه‌ر شوێنێك كاری به‌دڕه‌وشتی تیا كراوه .
ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌و مدیر ناحیه‌یه سه‌ر به حزبی سوشیالست بێت یاخود نا ئایا چ په‌یوه‌ندی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاساییه‌وه هه‌یه؟ ئه‌مه من ده‌زانم په‌یوه‌ندی یه‌كه ئه‌وه‌یه كه به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و مدیر ناحیه‌یه له لای خۆم ئه‌و تاوانه سیاسی یه و له دژی هه‌ندێك جموجوڵی سوشیالیست بووه له كۆكس له كاتی چه‌نگی دژ به " داعش " . وه ئایا سه‌رۆك دادگایه‌ك ده‌كرێت به بێ به‌ڵگه و دۆسیه‌یه‌یك و له‌سه‌ر قسه‌ی ئاسایشی براده‌ری بڵێت " مدیر ناحیه‌یه‌كی بێ ئه‌خلاق و كاری قۆری كردووه .!!!؟؟؟ ئایا ووشه‌ی له‌و جۆره له دادوه‌رێكه‌وه ده‌وترێت كه ده‌بێت نمونه‌ی بالای ڕه‌وشت بێت بۆ دادوه‌رانی تری وه‌ك من بۆ نمونه ؟!
ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به من ده‌ڵێت ئاسایش " ته‌نانه‌ت " له كاتی وه‌زیفه تاوان بكات یان له ده‌ره‌وه‌ی كاتی وه‌زیفی تاوان ئه‌نجامبدات، ئه‌وه ده‌بێت له ڕێگای مه‌رجه‌عیه‌وه ده‌ست گیر بكرێت. منیش وه‌ك دادوه‌ر " هاوژین " ده‌پرسم ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارمه‌ندی ئاسایش بێت و له‌سه‌ر قه‌رزاری یان له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی یان هه‌ر هۆیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌زیفی تاوانێك بكات، ئایا به چ یاسایه‌ك ئاسایش ده‌بێت مه‌رجه‌عی ڕازی بێت ئه‌وكات بگیرێت ؟ ئایا یاسایه‌ك له‌و جۆره هه‌یه ؟!! نه‌خێر ، هیچ ده‌قێك نییه بلًێت ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌زیفیش تاوان بكات ده‌بێت ته‌نها له ڕێگای مه‌رجه‌وه بگیردرێت ، بێگومان مه‌گه‌ر ده‌قی حزبی ئه‌وه فه‌رز بكات له‌گه‌ڵ ده‌قی ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه !!
سه‌روو ئه‌مانه‌ش هیچ كه‌سێك ( 70 ) رۆژ راگیر نه‌كراوه له دادگای كفری !!!!
4 - ده‌ستوه‌ردانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/گه‌رمیان ، دادوه‌ر " أكرم " له كاری دادوه‌ری له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی، له‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندی به حزبی یه‌كێتی و ئاسایشه‌وه هه‌یه. بۆ نمونه له دۆسیه‌ی پۆلیسی دارستان و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ناوی " جلال " .
پوخته‌ی دۆسیه‌كه : به‌نده وه‌ك دادوه‌ر هه‌ستام به ڕێگه گرتن له ده‌ست وه‌ردانی حزبی له كاری دادگا ( ئه‌مه‌ش به هۆی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ یه‌كێك له بریكارانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دارستانی كفری ، كه به بێ پاساو دوو كه‌سیان شارده‌وه كه سه‌ر به حزبێكی ده‌سه‌ڵات بوون " دوو كه‌سه‌كه به گوێره‌ی په‌ڕاوه‌ی لێكۆلینه‌وه فه‌رمانی گرتنیان هه‌بوو به پێی ماده‌ی ( 405 / 31 ) سزاكان " به هۆی چه‌ك ڕاكێشان دژی دوو كه‌سی ئۆپۆزسیۆنی " گۆڕان " ئه‌وكاته به مه‌به‌ستی كوشتن‌یان ) .
دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دادوه‌ری چه‌سپاندنی داد بێت ئه‌وه من وه‌ك دادوه‌ر به ئه‌و كاره هه‌ستاوم ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دوو تومه‌تباره‌ی داواكراو بوون به پێی ماده‌ی ( 405 / 31 ) ی سزاكان چه‌ندین جار جه‌ختم كرده‌وه له‌سه‌ر گرتنیان و پشكنین له ماله‌كانیان بۆ چه‌ند جاریك ئه‌نجام درا بۆ گرتنیان ، ئه‌مانه سوودیان نه‌بوو ، دواتر ئاگادار بووین كه ئه‌و دوو تومه‌تباره پولیسن " نه‌ك ئه‌فسه‌ر " و تاوانه‌كانیان له كاتی وه‌زیفه‌دا ئه‌نجام نه‌دابوو ، بۆیه داوامان كرد به نوسراو و به ته‌له‌فون " له ریگای پۆلیسی كفرییه‌وه " كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه ته‌سلیم بكرێن له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستانی كفری ، به‌لام وتیان " به نوسراو " سه‌روو خۆمان ئاگادار كردۆته‌وه ، نوسیمان بۆیان كه موافه‌قه‌تی مه‌رجه‌عی ناوێت ... بیان نێرن ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یان نارد ، له‌به‌ر ئه‌وه و به‌پێی ئه‌وه‌ی به پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی دادگا به‌سه‌ر حكومه‌تیشه‌وه هه‌یه و پشكنین بۆ هه‌موو جێگایه‌كی حكومیش ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ ڕێگایه‌ك له‌به‌رده‌مماندا نه‌ما ، و له رێگای بنكه‌ی پۆلیسی كفرییه‌وه ده‌رچووین به رێكوپێكی داوای راده‌ست كردنی تۆمه‌تبارانم كرد به‌ڵام وتیان بریكاری وه‌زیر ئه‌لێت ده‌ریان بكه‌ن و ته‌قه بكه‌ن . ئه‌وه بوو ده‌رچووین و هیچ كیشه‌یه‌ك رووی نه‌دا ، وه تۆمه‌تباره‌كانیش ڕاده‌ستمان نه‌كرا .
ته‌نها بۆ به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه پێویسته بیده‌م ( ئایا جوانه تۆمه‌تبارێك كه له‌سه‌ر حزبایه‌تی شه‌ری كردووه و دادگا نه‌یگرێت و له راگه‌یاندنه‌كاندا بوترێت حزب ده‌ستی دادگای گرتووه ؟ ته‌نها بۆ به‌ڕیزیان ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه هۆی ده‌رچونی من وه‌ك دادوه‌ر له دادگا و رۆشتنم بۆ لای پۆلیسی دارستان ئه‌وه بوو كه ده‌مزانی پولیسی كفری چه‌كداره و پۆلیسی دارستان چه‌كداره و هه‌ردوو لایه‌نی پۆلیس به لایانه‌وه قورسه به‌رامبه‌ر یه‌كتری كارێك ئه‌نجام بده‌ن ته‌نانه‌ت به بریاری دادگاش بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه من ده‌رچووم هه‌تا پۆلیسی دارستان حساب بكات كه دادگا هاتووه و به ئاسایی وه‌ریبگرن كه بنكه‌ی پۆلیسی كفری چۆته سه‌ریان و مه‌سه‌له‌كه كێشه‌ی لێ نه‌كه‌وێته‌وه ، ئایا ئه‌مه خراپ بووه من كردوومه ؟ ته‌نها ( 3 ) رێگا هه‌بوو :
یه‌كه‌میان دوو تۆمه‌تبار " له‌سه‌ر كێشه‌ی حزبی " بسورێنه‌وه به كفری دا و دادگا بایه‌خی نه‌مێنێت .
دووه‌میان به هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت پۆلیسی محلی كفری " به بێ دادوه‌ر " بڕۆشتایه‌ته سه‌ر پولیسی دارستانی كفری و ئه‌و دوو پۆلیسه بگرێت له ناو پۆلیسی دارستان " ئه‌مه‌ش ده‌كرا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پۆلیسدا" كه چه‌كدارن !
سێهه‌میان من وه‌ك دادوه‌ر بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك تۆمه‌تباره‌كان بگرین و له لایه‌ك كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت له نێوان دوو لایه‌نی چه‌كدار كه پۆلیسن .
ئایا رۆشتنه‌كه‌م باش بووه یان رێگاكانی تر ؟! ئه‌و وه‌لامه بۆ یه‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خه‌ڵكانی ڕاستپه‌روه‌ر جێ ده‌هێڵم كه شیاوی سزام یان له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بوون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆم ئه‌و كاره‌م كردووه پیویسته ڕێز له كاره‌كه‌م بگرن ؟! جێی سه‌رنجه هه‌مان پۆلیسی دارستان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه ( كێشه‌ی " دزی كردن " ) به یه‌ك نوسراو چه‌ند پۆلیسێكیان " كه تومه‌تبار بوون " ڕا ده‌ست كرد كه داوامان كردبوو و نه‌یان وت موافه‌قه‌تی مه‌رجه‌ع ، بۆچی ؟ چونكه كێشه‌ی دزی یه‌كه په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه نه‌بوو .
سه‌روو ئه‌مانه‌ش به پێی " قانون أصول المحاكمات الجزائیه " دادوه‌ر ده‌سه‌لاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی تایبه‌تمه‌ندی شوینی خۆی . ئه‌وه‌ی من كردوومه له ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆم بووه ، ئایا دادوه‌رێك بۆ مه‌به‌ستێكی پیرۆز له دادگاكه‌ی بچێته ده‌ره‌وه و به پێی ده‌قێكی یاسایی ، پیویسته سزا بدرێت ؟! كه كاره‌كه بۆ پشكنین بووه له پۆلیسی دارستانی كفری .
5 - پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبی كه به ته‌قه‌ی " خۆشی " خه‌ڵكی كفرییان بێزار كردبوو و ڕێگای گشتیان گرتبوو و ڕێگایان ته‌نانه‌ت له بنكه‌ی پۆلیس گرت له شه‌ودا كه بچێته سه‌ر یه‌كێك له رێگاكان(جاده)، " بۆ مه‌به‌ستی كاری دۆسیه‌یه‌ك " من وه‌ك دادوه‌ر ئاگاداری باره‌گاكانم كرده‌وه به فه‌رمی و رێوشوێنم گرته‌به‌ر به پێی ماده‌ی ( 317 اڵ‌صولیه ) .شیاوی باسه له كاتژمێر یه‌كی شه‌ودا ویستم بچمه كفری له كاتێكدا له سلیمانی بووم له كاتی پشودا بووم ، به‌ڵام پۆلیس ئاگاداری كردمه‌وه كه كیشه‌كه هێور بۆته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه له شه‌ودا نه‌چووم بۆ كفری. له ڕاستی دا خه‌می من ته‌نها پاراستنی گیانی خه‌ڵكی كفری بوو كه چه‌ندین جار به ته‌قه‌ی خۆشی خه‌ڵك كوژراون " له كوردستاندا " كه ته‌نانه‌ت نه‌زانراوه كێ ته‌قه‌ی كردووه ...... وه له‌ئه‌نجامدا ڕێوشوێنی یاساییم گرته‌به‌ر دژ به به‌رپرسی باره‌گاكان . له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ، ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه به من ده‌ڵێت كاری قایمقامه نه‌ك تۆ ، وه ئه‌مه‌ی كرده هۆیه‌ك بۆ سزادانم، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌رزه‌نشتی كردم له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆم كردم نه‌ك پشت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یان ئه‌و سه‌رۆك دادگایه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم چۆن كار ده‌كه‌ن ! ئایا كام قایمقامه كاری كردوه بۆ به فعلی نه‌هێشتنی ته‌قه‌ی خۆشی؟! به‌لام من ته‌قه‌ی خۆشیم له كفری نه‌هێشت وه‌ك دادوه‌ر ، ئایا به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی " دادوه‌ری " ئه‌م كاره‌ی من خراپه ؟!
ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ماده‌ی ( 317 الاصولیه ) كارێك بكه‌م و به‌بێ لایه‌نگری جگه بۆ دادپه‌روه‌ری ، پێویسته سزا بدرێم!!
6 - هه‌مان بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی سه‌ره‌وه دۆسیه‌ی له‌سه‌ر كرایه‌وه به‌پێی ماده‌ی ( 326 ) ی سزاكان ، به‌لام له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هیچ لێدوان یان ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك نه‌كرا " وه‌ك ئاشكرایه له بریارێكدا " بۆ حكومه‌ت یان به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم یان په‌رله‌مان ، له باره‌ی ته‌داخول كردنی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێ كردن له كاری دادگا " كه ده‌وترێت ده‌سه‌لاتیكی سه‌ربه‌خۆیه " ، له‌مه‌ش سه‌یر تر سزای دادوه‌ره‌كه درا كه منم .
ئه‌م دۆسیه‌یه بریتی یه له‌وه‌ی ( ئه‌فسه‌رێك فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچوو ) وه‌زیری ناوخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی ده‌ربڕی و دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی دا به پولیسی كفری ، به‌ڵام ئه‌و بریكاره به به‌رقیه‌یه‌ك به پۆلیسی كفری وت نابێت بیگرن ، واتا بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی خۆی و فه‌رمانی دادگای شكاند ( له كاتێكدا خۆی ته‌مه‌تبار بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره ) .
ماده‌ی ( 326 ) له‌م باره‌دا ده‌ستوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بوو له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ، وه من فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنم ده‌ركرد به ئسوڵی بۆ ئه‌و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ، به‌ڵام ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم به ( 7 ) دادوه‌ر و به ( اتفاق ) وتیان: ئه‌م كاره‌ی بریكار " جلال " كردویه‌تی ترسناك نی یه و نابێت فه‌رمانی ده‌ست گیر كردنی بۆ ده‌ربچێت ، به‌ڵكو له ناو بڕیاره‌كه‌یاندا سزای منیان دا وه‌ك دادوه‌ر ، هیچ رێوشوێنێكی تریان نه‌گرت دژ به‌و بریكاره به ئاگادار كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان حكومه‌ت یان سه‌رۆكی هه‌رێم به ڕێگه گرتن له ده‌ستوه‌ردان له‌كاری دادوه‌ری. چونكه كه‌سیك له دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ربچێت نابێت هیچ كه‌سێك ڕای بگرێت ( ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و بریكاره له هه‌مان دۆسیه تۆمه‌تباره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌دا)".
ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ستاندنی بڕیاری دادگا و كه‌له‌بچه كردنی بڕیاره‌كانی له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زیرێكه‌وه ترسناك نه‌بێت ، ئیتر چی ترسناكه له‌به‌ر چاوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه ؟!!! له كوێیه سه‌ربه‌خۆیی دادگا !!
7– ئه‌و " سه‌رۆك " دادگایه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سزام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له T.V قسه‌م كردووه :
جێی باسه ئه‌گه‌ر گله‌ی له‌سه‌ر من ئه‌وه بێت له ( T.V ) م قسه كردووه ، ئه‌وه هیچ ده‌قێك نی یه له‌سه‌ر قسه نه‌كردن كه بلێت دادوه‌ر نابیت به‌و جۆره قسه بكات یان هۆشداریم بداتی به دووباره نه‌كردنه‌وه ، له كاتێكدا له مانگی ( 5 ) ی 2014 ئه‌وه روویداوه !! و تاوانه‌كه بینراو بوو و من به‌پێی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ریی خۆم ده‌رچوو بووم واتا ده‌ق هه‌یه له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی دادوه‌ر . وه به گوێره‌ی ده‌ستور و یاسای كاری رۆژنامه‌وانی و یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ق نی یه له‌سه‌ر قسه نه‌كردنی دادوه‌ر له T.V ، وه مافێك به ده‌ستور درابێت یاخود یاسا ، ئه‌وه ته‌نانه‌ت ڕێنمایی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یاخود حكومه‌تیش ناتوانێت بیوه‌ستێنێت . وه ئه‌وه‌ش بڵێم كه یه‌ك جار قسه كردن ڕوویدا له لایه‌ن منه‌وه !! دادوه‌ره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری – وه‌ك هه‌موو دونیا – رۆژانه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی بڕیاردان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كێشه‌ش نی یه لای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ست بردن بوو بۆ دۆسیه حزبی و بڤه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه توڕه بوون .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ده‌ستدانی بێلایه‌نی بێت له لایه‌ن منه‌وه ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نگیری یان بێزارییه‌كی شه‌خسی له‌سه‌ر تاوانه‌كه لای من هه‌بوایه له‌و كاته‌وه من ته‌نها یه‌ك سكاڵام تۆمار نه‌كردووه له‌سه‌ر چه‌ندین تاوان كه به‌رامبه‌ر خۆشم ئه‌نجامدرا به هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ، له‌وانه باسكردنم له‌لایه‌ن كه‌ناڵێكی حزبی یه‌كێتی ( گه‌لی كوردستان ) و به‌شی دارستانی كفری و به‌یوه‌به‌رایه‌تی پولیسی دارستانی گه‌رمیان و ئه‌و بریكاری وه‌زیره ..... ئه‌گه‌ر بوترێت گومان ده‌كرێت له‌سه‌ر عه‌داله‌تی من كه له T.V قسه‌م كردووه ، خۆ ده‌بوو له‌و كاته‌وه سكالایه‌ك تۆمار بكه‌م له‌سه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه ( 9 ) مانگی به‌سه‌ردا چووه .
8 – له ئه‌نجامدا من هیچ یه‌كێك له‌و فشارانه‌م قه‌بوڵ نه‌كرد و سه‌رجه‌م ئه‌و قسه بێدادانه‌ی سه‌رۆكی دادگای گه‌رمیان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ویستی ، هه‌موویان ڕه‌تكرده‌وه و ئه‌و كاره‌ی حه‌ق و داد ویستی ئه‌نجاممدا ، به‌ڵام له كۆتایی دا له ( 19 / 2 / 2015 ) فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی منیاندا بۆ ئامێدی له كفری یه‌وه ، بێگومان وه‌ك سزا ، به‌ڵام:
یه‌كه‌م / سزای گواستنه‌وه له یاسادا نی یه بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێك .
دووه‌م / ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پێویستی بێت ئه‌وه له هه‌مان بڕیار و ڕۆژدا ( 25 ) دادوه‌ری نوێ دامه‌زراوه ، به‌گوێره‌ی یاسا ده‌بێت دادوه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی دابمه‌زرێت ، كه‌واته بۆچی له ئه‌و ( 25 ) دادوه‌ره نوێیه كه‌سێك له ئامێدی دانه‌مه‌زرا ؟!!
سێهه‌م / ئایا هیچ خاڵێكی خراپ و نه‌رێنیی شه‌خشی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت و به‌رتیل و سلوكی ناشرین و ..... له‌سه‌ر من هه‌یه ؟!! نه‌خێر هیچ شتێك نی یه .... چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بوایه ئه‌وه له مێژه حزب و دادگا حزبیه‌كه‌ی گه‌رمیان له دژی من ده‌یان كرد .
كه‌واته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌كه‌م ئه‌و دۆسیانه‌یه كه جوڵاندوومه و " سه‌رۆك " ی دادگای گه‌رمیان له دوا قسه‌ی دا پێی وتم زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه ، كه ئاوا سوریت له‌سه‌ری !! ئه‌مه‌ش له دوا دیمانه‌م له‌گه‌ڵی له مانگی ( 12 / 2014 ) به شاهدی دادوه‌ر ( سه‌یوان ) .
9 – یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بوو به هۆی سزادانم ، ئه‌وه بوو پاش ئاگادار كردنم به‌وه‌ی تۆمه‌تبارێكی دۆسیه‌ی ( 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ) له‌سنوری گه‌رمیان ، له‌و كاته‌دا له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به سه‌قه‌ڵای سه‌ر به‌كفری نیشته‌جێ یه ، ڕاسته‌وخۆ ڕێوشوێنم گرته‌به‌ر به ئاگادار كردنه‌وه‌ی پۆلیسی سه‌رقه‌ڵا و به‌وه‌ی ڕێگه ناده‌م ئه‌و تۆمه‌تباره كه فه‌رمانی گرتنی هه‌یه بسوڕێته‌وه به ئازادیی ، به‌لام پۆلیس وتی راسته ئه‌و كه‌سه هه‌یه له سنوره‌كه‌مان به‌ڵام فه‌رمانی گرتنی نه‌هاتووه بۆ ئێمه .... منیش رێوشوێنم نه‌گرته‌به‌ر له‌به‌ر نه‌بوونی فه‌رمانی گرتن یان سكالایه‌ك له كفری ...... له كۆتاییدا ئه‌مه‌ش ڕقی نادۆستانی داد و حه‌قی توندتر كرد له‌سه‌رم وه‌ك دادوه‌ر، بوو به هۆیه‌كی دیكه بۆ سزادانم !!!
10 – ئه‌و " سه‌رۆك " دادگای گه‌رمیانه به من ده‌ڵێت ، تۆ شتت له‌سه‌ر چۆته شوێنی خۆی و ڕاپۆرتت له‌سه‌ر دراوه، ئایا منیش ده‌پرسم شوێنی من جگه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كوێی تر هه‌یه ؟! دیاره حزبه‌كه‌ی خۆی مه‌به‌سته كه باڵا ده‌سته له‌و ناوچه‌یه .
11 – ئه‌و سه‌رۆك دادگایه ده‌ڵێت بڕیارێك بده بۆت جی به جێ بكرێت ، بۆنمونه بڕیار له‌سه‌ر جلالی شێخ كریم و ئه‌فسه‌ری دارستان و سه‌رۆك شاره‌وانی و قایمقام و ئاسایش، ده‌ده‌یت بۆت جێبه‌جێ ناكرێت . كه‌واته منیش وه‌ك دادوه‌ر هاوژین ده‌ڵێم دادگای كوردستان دیاره بۆ كه‌سی بێ ده‌سه‌ڵات و فه‌قیره ، دادوه‌ریی كردن بۆ فه‌قیره‌كان - به ته‌نها - ، تاوانێكی گه‌وره‌یه، من بۆم ناكرێت .
12 - به پێی یاسا و ڕینماییه‌كان دادوه‌ر ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت، ئه‌وه ( 50% )ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ( له‌گه‌ل من دامه‌زراون و شیاوی ئه‌م ده‌ڕماڵه‌یه‌ن ) له رۆژی ده‌ست به‌كاربوونیانه‌وه له مانگی ( 1 / 2014 ) ئه‌و ده‌رماڵه‌یه خه‌رج كراوه بۆیان ، ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی داواكاریش بنوسن بۆ خه‌رج كردنی ...
به‌لام من كه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و دادوه‌رانه دامه‌زراوم له مانگی ( 1 / 2014 ) ه‌وه ده‌ستبه‌كار بووم ، هه‌تا به‌رواری نوسینی ئه‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه ته‌نها یه‌ك دینار خه‌رج نه‌كراوه بۆم .
سه‌ره‌تا به نوسراو له مانگی ( 3 / 2014 ) داوام كرد بۆم خه‌رج بكرێت ، و هه‌واڵیم نه‌پرسی ( چونكه به هیچ جۆرێك پاره له‌لام گرنگ نی یه له كاری دادوه‌ری ) ئه‌وه له مانگی ( 9 / 2014 ) ته‌له‌فونێكم كرد بۆ دادگای گه‌رمیان ، وه له وه‌لامدا وتیان داواكارییه‌كه‌ت له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ره‌فز كراوه . ئه‌وه‌بوو له هه‌مان مانگ داواكاری دووه‌مم نوسی ، به‌لام له ( 23 / 12 / 2014 ) ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بریاری دا به‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كه‌م بۆ خه‌رج بكرێت به‌ڵام له رۆژی ( 23 / 12 / 2014 ) ه‌وه ئه‌ژمار بكرێَت ، منیش دووباره بێ دادی دادگای گه‌رمیان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مه‌شدا ده‌خه‌مه ڕوو له‌به‌رامبه‌رمدا :
یه‌كه‌م: له دادگاكانی تردا ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌دا له ناو دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا خه‌رج كراوه و بریاری تاكی( قرار فردی ) نه‌ویستووه و نایه‌وێت ، به‌ڵام بۆ من ، سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان وتی ده‌بێت فه‌رمان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ده‌ربچێت !! بێ گومان ده‌یویست ئازارم بدات ( به ڕای خۆی !! )
دووه‌م: رێنمایی خه‌رج كردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له پێش دامه‌زراندنی منه‌وه ده‌رچووه، واتا له رۆژی ده‌ست له‌كار بوونی من بوونی هه‌بووه و ده‌بوایه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له رۆژی ده‌ست به‌كار بوونمه‌وه خه‌رجی بكردایه ، به‌ڵام له ( 23 / 12 / 2014 ) خه‌رجیان كرد . كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌ری و یاسایه و سته‌مه له دادوه‌رێك كراوه .
سێیه‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، تیایاندا هه‌یه ، له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌یه له سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر ، و دادوه‌ره‌كانی لای خۆیان له رۆژی ده‌ست به‌كار بوونه‌وه بۆیان خه‌رج كردوون ، ئایا له كاتی بریاردانیان له‌سه‌ر ده‌رماله‌كه‌ی من ، نه‌یان ده‌زانی ساڵێكه بۆ دادوه‌ره‌كانی خۆیان خه‌رجیان كردووه ؟!!! ئایا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌م جۆره ته‌رازووی حه‌ق هه‌ڵده‌گرێت ؟!!
چواره‌م: دوای ئه‌و بریاره نا داده ، هه‌ستام به تانه‌دان لێی به شیوه‌ی یاسایی ( التڤلم ) ، له به‌رواری (1 / 2 / 2015 ) ، پاش ئاگادار كردنه‌وه‌م به فه‌رمی به بریاره‌كه ، به‌ڵام پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه و پاش پرسیار كردنم " ته‌نانه‌ت له دوا كۆبونه‌وه‌شدا " ده‌ڵێن دوا خراوه ...!!!
پێنجه‌م: له هه‌مووی سه‌یر تر پاش سه‌ردان كردنم له رۆژی ( 8 / 4 / 2015 ) بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی ( 1 / 2015 ) پێیان وتم كه هێشتا ده‌رماڵه‌كه‌م بۆ نه‌به‌ستراوه له‌لایه‌ن دادگای گه‌رمیان ( دادوه‌ر أكرم ) ، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له ( 23 / 12 / 2014 )ه‌وه بریاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه بۆم خه‌رج بكرێت . بۆچی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( دادوه‌ر أكرم ) توره‌یه لێم !!!
ئایا ده‌كرێت دادوه‌ر توڕه بێت و به حه‌ز و ئاره‌زوو كار بكات ؟!! وه‌ك چۆن له ناوه‌ڕاستی ساڵی ( 2014 ) دادوه‌ر أكرم له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی تۆمار كراودا له لام ، پێم ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری توڕه‌یه لێت ( واتا له من ) ..... سه‌رسوڕهێنه‌ره ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به توڕه‌یه‌وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی ( 2014 ) ه‌وه ده‌یه‌وێت سزام بدات ، به‌ڵام خۆڵ ده‌خه‌نه چاوی خه‌ڵكه‌وه و ده‌ڵێن له ( 19 / 2 / 2015 ) بۆ پیداویستی نه‌قلمان كردویت بۆ ئامێدی . ئایا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكی له‌و جۆره توڕه بێت و بڕیار بدات ؟!!
11 – هه‌ر بۆیه پاش ئه‌وه‌ی كه به‌و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌یه‌م زانی ، شه‌رمم كرد له دادگای گه‌رمیان ده‌وام بكه‌م "سه‌رۆك"ی له‌و جۆره‌ی تێدا بێت ، وتم ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نا دادی له من بوێت له‌به‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر حزب و ئاسایش و بریكاری وه‌زیری ناوخۆیه‌ك و له دۆسیه‌ی ئه‌نفالدا و دۆسیه‌ی مدیر ناحیه‌یه‌ك كه حورمه‌تی كه‌سیی و ئازادیی شكێنرا . ئه‌وه بگاته ڕاده‌یه‌ك سزای خۆشم بده‌م ، ئه‌وه بریاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م دا ، له‌و رۆژه‌وه چه‌ند رۆژێك موڵه‌تی خۆمم وه‌رگرت و چه‌ند رۆژێكیش كه حه‌قی مۆله‌تم هه‌بوو موله‌تم پێنه‌درا و كرا به غائب بوون..... پاش ته‌داخول كردنی ئه‌ندام په‌رله‌مان و چه‌ند كه‌سێك وتیان ده‌ست له‌كار مه‌كێشه‌وه ، ئه‌وه بوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له چه‌ند رۆژی پێشوو دیمانه‌ی كرد له‌گه‌ڵم وتی ده‌ست به‌كار به له ئامێدی و پاش چه‌ند رۆژێك داوای گواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌ت بكه ... خۆم بۆت چاك ده‌كه‌م ... منیش رازی بووم ... به‌ڵام به‌و جۆره‌م كرد ... دواتر داواكاریم نارد ( بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌م بۆ سلێمانی ) و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به بیانوی زۆری كاره‌وه ، داواكاری گواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌می دواخست بۆ كاتێكی نادیار ... بۆیه دیاره ده‌ویسترێت به ته‌واوی سزام بده‌ن ئه‌گه‌رنا داواكاری من دراسه‌ی ناوێت و ڕوونه و هه‌موو ئه‌نجومه‌ن ده‌یزانێت . له كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به منی وت چه‌ند رۆژ دوای ده‌ست به‌كار بوون داوای نه‌قل بكه خۆم بۆت چاك ده‌كه‌م و نه‌یوت هه‌فته‌یه‌كیش . به‌لام له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كرا و " به بیانوی ئه‌جندای كاری كۆبونه‌وه‌كه " وتبووی دوای بخه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو !! ئایا ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نێك وه‌عدی خۆی نه‌باته سه‌ر !!!
ئایا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پێداویستی، من نه‌قل كرا بم بۆ ئامێدی ، ئیتر چۆن له چه‌ند رۆژێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵیًَت ده‌تگێڕمه‌وه بۆ سلێمانی ؟!!! ئایا ئه‌گه‌ر بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی من به گوێره‌ی یاسا و دادپه‌روه‌ری بووه ، بۆچی ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پاش ( ته‌نها چه‌ند رۆژێك له جێبه‌جێ كردنی به ده‌ست به‌كار بوونم ) سه‌رۆكه‌كه‌ی بڵێت له ئامێدی ده‌ت گێڕمه‌وه ؟!!!
وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌م جۆره كار بكات و بیه‌وێت ئه‌و سوێنده بشكێنم كه خواردوومه ، وه له دۆسیه‌ی مافی ئه‌نفال كراوی شاخێك له لاشه، ده‌ست وه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاری دادگا ...... و ئاسایش كه به بێ فه‌رمانی دادگا كاریان كردووه له كفری و به بریاری سیاسی بجولینه‌وه و دادگا داری ده‌ستیان بێت بۆ كاریك خۆیان بیانه‌وێت و كارێك حزب ڕێگه نه‌دات گوێ بۆ دادگا نه‌گرن ، وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له جیاتی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له جیاتی پیشگیری كردنم هه‌ستێت به سزادانم ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌نجترین دادوه‌رم له عێڕاقدا كه به ته‌مه‌نی ( 31 ) ساڵی دامه‌زراوم به دادوه‌ر به بڕوانامه‌ی دكتۆراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌تا كاژێر ( 3 – 4 ) ی عه‌سر ده‌وامم كردووه و ماندوبونم نه‌ناسیوه و سه‌رجه‌م په‌راوی بنكه‌كانم بردۆته‌وه ماله‌وه كارم تیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ك ژێر ده‌ست نه‌كه‌وێت وه هه‌ندێك كات هه‌تا ( 5 )ی ئیواره كارم كردووه له ناو دادگای كفری دا . هه‌موو ئه‌مانه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نه‌یبینێت و له‌به‌ر خاتری خاتران سزام بدات به‌و هه‌موو جۆره‌ی سه‌ره‌وه ، له‌به‌رئه‌وه كار كردن له‌و ئه‌نجومه‌نه – هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌و جۆره كار بكات – به عه‌یبه ده‌زانم و داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ده‌كه‌م و سه‌ربه‌رز و سه‌لامه‌ت ده‌ربچم باشتره له‌وه‌ی حه‌قی خه‌لكی سته‌ملێكراوم نه‌توانم بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی .... خۆتان وته‌نی ( دادگا هه‌ر بۆ كه‌سی بێده‌سه‌لات و فه‌قیره ) .