16/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاش به نۆره‌یه !!
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن له خوله‌كانی تر كارا تره ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی كه دیاره هه‌موو په‌رله‌مانتاران له یه‌ك ئاستدا نین و چه‌ند ئه‌ندامێكی كه‌میان چالاك و ئه‌كتیڤن ، هه‌ر بۆیه سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌ق گرتوو به بازرگانیی و كاری مافیایی و گه‌نده‌ڵیی تا بینه‌قاقا ، به‌م په‌رله‌مانتارانه قه‌ڵسن و ناوبه‌ناو له‌شكری كۆیله‌كانیان هان ده‌ده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سه چالاكانه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌كه‌داریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناشه‌فافییان به‌رده‌وام بێت و هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی كرانه‌وه و به دامه‌زراوه‌یی بوون دابخه‌ن ، چونكه له بناغه‌دا ئه‌وانه بڕوایان به سیستم و كرانه‌وه و دیموكراسیی نیه .
كاتێ زانییان سۆران عومه‌ر – دوای ساڵانێكی بێ به‌رهه‌م قسر و نه‌زۆك – لیژنه‌ی مافی مرۆڤی زیندوو كردووه‌ته‌وه و میلیشیا و هێزه ئه‌منیه‌كانی دوو حیزبه پاوه‌نخوازه‌كه‌ی كوردستانی ئیحراج كردووه و داوای مافی مرۆڤ و ئازادیی ده‌كات بۆ سته‌م لێكراوانی ئه‌م هه‌رێمه ، كۆیله‌كان كه‌مپینێكیان راگه‌یاند بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه !!
كاتێ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وه‌كو مافێكی یاسایی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد ، دوو په‌رله‌مانتاری پارتی – كه پێشتر پۆستی ئه‌منییان هه‌بووه - هێرشی فیزیكییان كرده سه‌ری و له په‌رله‌ماندا پشێوییان نایه‌وه ، دیاره ئه‌مه‌ش بۆ ترساندنی ئه‌وانی تر بوو !!
چاوه‌ڕیمان ده‌كرد " دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت " یش به‌ر شاڵاوێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌وێت ، چونكه زۆربه‌ی فێڵ و ساخته‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی كه‌شف كردووه و داوای شه‌فافیه‌ت ده‌كات تیایدا ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكه بیره نه‌وته‌كانیشیان له نێوان خۆیاندا دابه‌شكردووه و ئه‌و سامانه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ن و كه‌س نازانێت پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌به‌ن ، هێڵی سووره ، بۆیه ئه‌مجاره‌ش كۆیله‌كانیان به شێوازێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه نه‌بێت !!
گریمان ئه‌و ئیمه‌یلانه راست بن كه بڵاو كراونه‌ته‌وه ، هیچ زانیارییه‌كیان تێدا نیه كه ئاسایشی ئابووریی كوردستانی خستبێته مه‌ترسییه‌وه ، ئه‌و شتانه‌ی له‌و ئیمه‌یلانه‌دا باسكراون هه‌ر زۆر ساده‌ن ، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك له به‌غدا و خه‌ڵكی كوردستان بشارێته‌وه ، ئه‌وا خه‌ونی نه‌زۆكانه ده‌بینێت ، چونكه ئێران و توركیا و ئه‌رده‌ن و وڵاتانی جیهان كه نه‌وتی كوردستان ده‌كرن ، ورده‌كاریی فرۆشتنی نه‌وت ده‌ده‌نه حكومه‌تی به‌غدا ، به‌ڵام راسته ئه‌م زانیارییانه خه‌ڵكی كوردستان نایزانن ، كاتێ حكومه‌تی به‌غدا له‌به‌ر ئه‌و عه‌نته‌ریاته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و زانیارییه نهێنیه‌كانی ده‌بێته هۆی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ، نایه‌وێت خۆی به به‌رپرس بزانێت و تاوانه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌غدا ، له حاڵه‌تێكدا پشكی شێری نه‌هامه‌تیه‌كانی بودجه و مووچه و قه‌یرانی ئابووریی كوردستان بۆ عه‌نته‌ریاتی سیاسه‌تی نه‌وت و لێدوانی حساب بۆ نه‌كراوه !!
زۆر سه‌یره ، له كاتێكدا تا ئه‌م ساته‌ش كوردستان هه‌رێمێكه له عێراق به‌ڵام نه له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و نه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستانیشدا به شه‌فافیی مامه‌ڵه ناكات ، كاتێكیش په‌رله‌مانتارێكی وه‌كو دكتۆر شێركۆ ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌فافیه‌ته دروست ببێت ، چه‌ندین له‌مپه‌ر له رێگه‌یدا دروست ده‌كه‌ن ، به تایبه‌تی بیانووی ئاسایشی ئابووریی و نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتێكی وه‌كو نه‌رویج زۆر شه‌فافانه داهاتی نه‌وته‌كه‌ی و شێوازی وه‌به‌رهێنانیشی راپۆرت به راپۆرت ده‌خاته به‌رده‌ستی هاوڵاتیانیشی ، ئایا ئه‌وان بۆچی له ئاسایشی نه‌وته‌كه‌یان ناترسن ؟ ئه‌گه‌ر ده‌وترێت ئێمه دووژمنمان زۆره ، ئه‌گه‌ر دووژمنه‌كه به‌غدایه ، تا ئێستاش بودجه‌مان له به‌غداوه دێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ریشمانن بۆری نه‌وت و تانكه‌ره‌كانمان ئه‌وان ده‌یكرن و ساغی ده‌كه‌نه‌وه بۆمان ، راپۆرته‌كه‌شی ده‌ده‌نه‌وه به به‌غدا ، خۆ ناكرێ خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان دووژمنه‌كه بن و نابێ زانیاری‌یان پة بگات !!
یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه دكتۆر شێركۆ داوای دامه‌زراندنی كه‌سێكی كردووه ، ئه‌وان بۆ خۆیان یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌س زیاتریان له رێژه‌ی دیاریكراوی به‌غدا له هه‌رێمدا دامه‌زراندووه ، له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی خه‌ڵكیش ئه‌و كاره‌یان كردووه ، به‌ڵام دكتۆر شێركۆ بۆی نیه داوای دامه‌زراندنی كه‌سێك بكات له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بودجه‌ی گشتیه‌وه نیه .
ئه‌مڕۆ دوو جار به وردیی سه‌یری راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی رووداوم كرد ، زۆر به سانایی ده‌ستی پشت راپۆرته‌كه‌م بینیی كه بێ سه‌لیقه‌یی ریپۆرته‌ره‌كه له بن هه‌نگڵی خۆیه‌وه نیشانی بینه‌ره‌كانی ده‌دا ، له‌وه‌دا كه ده‌یه‌ویست ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بدوێنێ و به پێی بنه‌مای " لا تقربوا الصلاة " وته‌كانیان مۆنتاژ بكات بۆ دژایه‌تی شێركۆ جه‌وده‌ت و هه‌وڵدان بۆ له‌كارخستنی و دواجاریش هاندانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌م لیژنه گرنگه‌ی په‌رله‌ماندا كار نه‌كه‌ن ، به بیانووی چه‌ند ئیمه‌یلێكه‌وه كه ئه‌گه‌ر نوسراوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش بن ، نه‌ك هیچیان تێدا نیه به‌ڵكو حه‌قی خۆیه‌تی له چوارچێوه‌ی كاری خۆیدا زانیاریی و راگۆڕینه‌وه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا كه گرنگترین كه‌رتی پیشه‌سازیی وزه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی له ئه‌ستۆدایه و حكومه‌تی هه‌رێمیش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردووه . له‌وانه‌یه به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی راگه‌یاندن له‌وه بترسن رۆژێك له رۆژان په‌رله‌مانتارانی زیره‌ك بگه‌نه پرسی گرنگی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و كه‌ناڵه‌و سه‌دان ناوه‌ند و كه‌ناڵی تری میدیا كه كه‌س نازانێت له چ شوێنێكه‌وه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت ، كه ساڵانه بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌و له‌شكره كۆیله‌یه خه‌رج ده‌كرێت . مافی په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵكی كوردستانه بپرسن له سه‌رۆكی حكومه‌ت و حیزبه‌كه‌ی كه كوا به‌ڵێنه‌كانتان ؟ ئه‌وه نه‌بوو ده‌تانگوت دوای سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ر تاكێكی كورد مانگانه پشكی خۆی ده‌بێت له دراوی نه‌وتی كوردستاندا ؟ كوا ئه‌و به‌ڵێنانه ؟ كه‌ناڵی رووداو بۆچیی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ریپۆرتاژ ناكات ؟ پێموایه ئه‌مه‌ش خه‌ونێكی تری نه‌زۆكانه‌یه كه بیانه‌وێت به‌م جۆره كارانه خه‌ڵكی بوێر و په‌رله‌مانتارانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك دۆست و به وه‌فا بۆ درووشمه‌كانیان بێده‌نگ بكه‌ن !!