19/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
"سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا نییه"
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
لێدوانێك لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان ماوەیەكە لە میدیاكان و لە لێدوانی ژمارەیەك كاربەدەستی سیاسیی لایەنەكان قسە لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت كە بڕیارە لە 21ـی ئەیلوولی 2013ـدا ئەنجام بدرێت. ئێمە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە گەلی كوردستان ڕایدەگەیێنین كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە و بە پێویستی دەزانێت كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەشێوەیەكی ئازادانە و شەفاف و دوور لە هەموو جۆرە كێشەیەك ئەنجام بدرێت.