15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: لەدوای تكریتو رومادی هێرش دەكەنە سەر موسڵ
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پلیسی ئەمریكی رایگەیاند: سوپاو هێزە ئەمنییەكان لە تكریت سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا، ئێستاش تەنیا شارەكە ئازادكراوەو ناوچەكانی دەوروبەری ماون كۆنترۆڵ بكرێنەوە.
لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ناردنی هێزی سەربازی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتیكردەوەتەوە كە پێویستیان بە هێزی زەمینی هەبێتو جەختیكردوەتەوە ئەوان هێزی زەمینی پێویستیان هەیە بۆ رووبەوروبونەوەی داعش، بەڵام بەوتەی خۆی چەكی قورسیان پێویستە بۆ ئەو شەڕە.
لەبارەی موسڵیشەوە عەبادی وتی، كە لەدوای مانگی 6 هێرشەكان بۆ سەر موسڵ دەست پێ دەكەن، بەڵام بەوتەی خۆی لەئێستادا دەیانەوێت تكریتو رومادی بە تەواوەتی كۆنترۆڵ بكەنەوە، ئینجا هێرشەیانیان بۆ سەر موسڵ دەست پێ دەكەن.