15/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كوری رۆژنامه‌نووسه به‌ندكراوه‌كه‌ی دهۆك كۆچی دوایی كرد
كوری صه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له‌شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆو به‌رووداوێكی نه‌خوازراو، یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی صه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له‌شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی وته‌ی كه‌س‌وكاری رۆژنامه‌نووسی ناوبراو، كوڕه‌كه‌ی ئه‌تروشی كه‌وتۆته ناو بیره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
صه‌باح ئه‌تروشی یه‌كێكه له‌رۆژنامه‌نووسه دیاره‌كانی دهۆك‌و له2ی مانگی شوباتی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه ده‌ستگیكراوه‌و تا ئێستا دادگایی نه‌كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌سه‌ر ئاشكراكردنی سیناریۆیه‌كی پارتی له‌شه‌ڕی داعش ده‌ستگیركراوه.
د.ع