14/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌ی ره‌قیب روونكردنه‌وه ده‌دات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵنه‌سانه‌وه‌ی ئه‌میر و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانی (ئه‌ی ره‌قیب) له مه‌راسیمی 27 ه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال كه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه (14-4-2015) له‌شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو بڵاو ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی هه‌ڵسان له‌به‌ر سرودی ئه‌یره‌قیب روونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت '' که به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌که‌یان بۆ ناردین هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر سرودی ئه‌یره‌قیبی تێدا نه‌بوو''.
هەروەها لەبەرانبەر ئەو هەڵوێستەدا، بەشێك لەبەشداربوونی مەراسیمەكە داوایان كرد، كە عەلی باپیر‌و بەرپرسانی ئەو حیزبە مەراسیمەكە بەجێبهێڵن.
بەڵام دواتر لەسەر داوای چەند كەسایەتییەكە، كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان هێمن بوونەوەو، مەراسیمەكە وەك خۆی بەڕێوەچوو.