بارزانی رەزامەندی  دەربڕی لەبارەی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەنبار
14/04/2015 نوسەر: bzavpress

بارزانی رەزامەندی دەربڕی لەبارەی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەنبار

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی دوو فەوجی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری ئەنبار بۆ رزگار كردنی ئەو شارە لەدەست چەكدارنی داعش .

لەو بارەیەوە سەباح كەرحوت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری ئەنبار بۆ شەڕكردنی دژی چەكدارنی داعش لەو پارێزگایە.

وتیشی "ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار داوامان لە بارزانی كرد هێزی پێشمەرگە بۆ رزگاركردنی ئەنبار بنێرێت و ئەویش رەزامەندی دەبڕی".