كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای میسر ده‌كرێته‌ ئامانج
13/04/2015 نوسەر: bzavpress

كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای میسر ده‌كرێته‌ ئامانج

له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی سینای میسر كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ كرایه‌ ئامانج و كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه‌. 

له‌ باكووری سینا گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای میسریان كردۆته‌ ئامانج و له‌رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌ دوو ئه‌فسه‌ر و 3 سه‌رباز كوژران و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. 
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش گروپی تیرۆریستی " ویلایه‌تی سینا " به‌رپرسیارێتی خۆی له‌وه‌ كرده‌وه‌یه‌ راگه‌یاند.