13/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لۆران فابیۆس: به‌ئاگاداری ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا هێزی پێشمه‌رگه‌مان پڕچه‌ككردووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به‌ئاگاداری ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا هێزی پێشمه‌رگه‌مان پڕچه‌ككردووه.
لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا , له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا , رایگه‌یاند: ئامانجی فه‌ره‌نسا و ولێتانی هاوپه‌یمانی ئاشكرایه , ئه‌وه‌یش رێگه نه‌دانه به داعش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نیشتیمانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.
راشیگه‌یاند ، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌شداری له هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر داعش ده‌كات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو , له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد ته‌نها هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌س نییه بۆ وه‌ده‌رنانی داعش , فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م ولات بوو كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پڕچه‌ك كرد بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش , جگه له‌وه‌ش پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌لاتدارانی عێراق بوه.
جەختیشی کردەوە , داعش له‌شه‌ری تكریت دا هه‌زاران چه‌كداری خۆی له ده‌ستداوه , جگه له تێك شكاندنی برێكی زۆر له كه‌ره‌سته‌و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی.