13/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لێدوانی حەیدەرشەشۆ دوای ئازادکردنی
حەیدەر شەشۆ فەرماندەی ھێزی پاراستنی شەنگال بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دھۆک ئازاد کرا.
دوای ئازادكردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك هێزی پاراستنی شه‌نگال خۆیان به‌ده‌ر له هێزه كوردستانیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه نه‌بینوه، پێشتر داوایان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوه هێزه‌كه‌یان به ره‌سمی بخرێته چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام داواكه‌یان قبوڵنه‌كراوه.
وتیشی: به بڕیاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له داهاتوودا هێزی پاراستنی شه‌نگال ده‌خرێته سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
جەختیشی کردەوە: تا دوا دڵۆپی خوێنم به‌رگری له شه‌نگال و پاراستنی گیانی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م.
شه‌وی 5/6-4-2015 له گوندی خانكێی سه‌ربه قه‌زای سیمێڵ حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی دهۆكه‌وه رفێندرا.