له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه،شۆڕشگێڕه فه‌له‌ستینیه‌كان له بیقاع بوون،دواتر ده‌ركران بۆ قوبرس ،له‌وێش قبوڵ نه‌كران، ئینجا چوونه تونس .له‌وێ به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی هاوبه‌شیان بۆخۆیان دروستكرد،وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕیی له‌هه‌موو دیده جیاوازه‌كان،بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تهحهدیادهكانی به‌رده‌میان. ئه‌وكاته "ئۆجه‌لان" زۆر سه‌رسام دهبێًت به‌م شێوازه له ئیداره‌دان . به‌هۆی نزیكیشی له چه‌په فه‌له‌ستینیه‌كانی وه‌ك "جۆرج حه‌به‌ش" وه "نایف حه‌واتمه".له‌ژێر ئه‌م كاریگه‌رییانه‌دا،هه‌ر سیاسییه‌كی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌بینێت،ئه‌م فكره‌یه‌ی بۆ باس ده‌كات.به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو،ئه‌م كۆنگره‌یه له‌ساڵی (1998)دروست بو.ئه‌ندامه‌كانی به‌نزیكی (250)كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردن له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه.له‌په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا،بڕگه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت " ئه‌م كۆنگره‌یه كارده‌كات بۆ دروستبونی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان،له‌كاتی دروستبونیش ئۆتۆماتیكی ئه‌مه‌ی پێشوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه،یاخود خه‌ڵكه به‌تواناكانی سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت".ئه‌م كۆنگره‌یه له‌كۆتایی (ته‌مموزی 2013) به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باشوری كوردستان ده‌ستی پێكرد،له‌ڕاستیدا نه ئۆجه‌لان له ده‌ره‌وه‌یه‌و،نه تاڵه‌بانیش ته‌ندروستی ڕێگه‌ی پێ ئه‌دات له‌م كۆنگره‌یه‌دا بێت .بۆیه ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌كرێت ناو بنه‌ین كۆنگره‌یه‌ك كه پێك دێت له‌هێڵی ململانێی په‌كه‌كه‌و پارتی،دوور‌و نزیك یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن پێی به‌بایه‌خ نین .
هه‌رچه‌نده،ڕه‌نگه باشترین خاڵی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد،ئه‌وه‌بێت كه ناوێكی گه‌وره‌و پیرۆزه،بۆیه‌كه‌مجاره سه‌ركرده‌كانی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێكه‌وه دائه‌نیشن،بێ قڕه‌قڕ و ئاژاوه، باس لهتهكبیرێكی حه‌تمی و مێژوویی، بۆ ئاینده ده‌كه‌ن.ئه‌وه‌شی تائێستا كراوه هی ئه‌وه‌نییه،چاوه‌ڕوانی شتێكی گه‌وره‌ی لێبكه‌ین،یاخود له باری خۆی زیاتری به‌ین به كۆڵدا.واتێبگه‌ین ئیدی ئه‌م كۆنگره‌یه عه‌سا سیحرییهكهیهو قسه‌ی كۆتایی و خاڵی كۆتایی دوای ئامانجه‌كانی كورد،دائه‌نات.!.پتر له‌مه ئه‌م كۆنگره‌یه گه‌وره‌ترین گرفت و ترس لێی ئه‌وه‌یه،ئیختراق ده‌كرێت له‌لایه‌ن ولاَتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.به‌ڵگه‌نه‌ویسته بۆ ئه‌وه‌ی له پارتی تێبگه‌ین ،ده‌بێت له‌توركیا تێگه‌یشتبین،بۆ ئه‌وه‌شی له‌یه‌كێتی بگه‌ین،ده‌بێت ئێران و نیه‌ته‌كانی بخوێنینه‌وه.هیچ بڕیارێكی ستراتیژیی سه‌ربازیی و ئابوریی له‌م ناوچه‌یه به بێ ئاگاداریی ئێران و توركیا نییه،به‌ڵكو هه‌رخۆیان به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه لێره‌ن.
قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه،ئه‌م كۆنگره‌یه كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت،كه نوێنه‌ری هه‌قیقی سه‌رگه‌وره‌ی هه‌موو ناوچه‌و پارچه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ی تێدابێت،ئێوه پێتان وایه نه‌ته‌وه چۆن دروست ده‌كرێت ؟.چۆن ده‌بێت حزبێكی زۆر بچوك له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دا بێت،بهلاَم لوڕستان ئاگاداری كۆنگره‌كه‌ش نه‌بن !.ئه‌ی هه‌مه‌دان .؟ ئه‌ی ویلایه‌تی موسڵ ده‌خه‌نه كوێوه؟.ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌گه‌ر وا ئیشی بكردایه،ده‌یتوانی لیژنه‌یه‌كی نهێنی دروست بكات،هه‌ركاتێك ئێران و توركیا‌و هه‌رشوێنێك فشاریان خسته سه‌ر ماڵی تاڵه‌بانی و بارزانی،ئه‌وسا ده‌یانگوت شته‌كه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نییه‌و له‌پارچه‌كانی تره.یان پێكه‌وه هه‌ڵده‌سانه‌وه .له‌پێش چاومه سیاسه‌ت و سیاسییه‌كانی ئێستامان ئه‌وانه‌ی به‌ره‌ی كوردستانین ،بهشداربوهكانیشی وه‌ك سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی (1991) ده‌جوڵێنه‌وه.هه‌موو جیهان ده‌یه‌وێ كورد شتێك به‌شتێك بكات،بهلاَم كورد خۆی نایكا !.