ڕێبازی سەلەفی چییە..؟ بۆ ئەوانەی کە نازانن سەلەفیەت مانای چییە؟..
12/04/2015 نوسەر: bzavpress

ڕێبازی سەلەفی چییە..؟ بۆ ئەوانەی کە نازانن سەلەفیەت مانای چییە؟..


دوستان و هاوڕیانی خۆم سەلەفیەت .. بەریشی درێژو شەرواڵی کورت و خۆشەویستی ئەشخاس و تۆمەت بەخشینەوە بۆ خەڵکی دیکە نییە ..
سەلەفەیەت مەنهەجێکە کە سەرچاوەکەی لە پێغەمبەری نازادار وە -صلی اللە علیە وسلم - کە بە ئاراستەی وەحی و پاشان هاوەڵانی بەرێزی کە جیلێکی ناوازە بوون و هاوشێوەیان دروست نابێتەوە ، پاشان ڕەوەندی دوای هاوەڵان کە پێیان دەوترێت تابعین و ڕەوەندی دوای تابعین کە پێیان دەوترێت تابعی تابعین ..
ئەم ڕەوەندانە(جیل) بۆ پێیان دەڵێن سەلەف لەبەر ئەوەی پێشینی ئێمەن ئەصڵ و بنەڕەتی دینەکەیان لابووە .. تێكڵاوی هیچیان نەکردوە، واتا نە تێكڵاو بوون بە فەلسەفە نە بەفیکری رۆژئاوا نە رۆژهەڵات، تەنها تاکە سەرچاوەی تەشریع و ئەحکام و دوور لە داهێنانی لە ئاینو ئیجتهاد و بیدعە دوور بوون سەرچاوەی سەرەتاو کۆتاییان قورئان و سوننەت و ئیجماع بووە .. ئیجماعیش واتا هاوەڵان..
لەدوای ئەم جیلانەوە ووشەی سەلەفی داهێنراوە ، پێشتر ووشەی سەلەفی نەبووە، ئەکرێت .. بە مەسیحیە کۆنەکان بوترێت سەلەفی مەسیحی یان مارکسیزمە کۆنەکان پیان بوترێت سەلەفی مارکسیزمی.. واتا کورت و پوخت ووشەی سەلەفی هیچ پیرۆزیەکی نیە، بیدعەیەکەو داهێنراوە ، بەڵکو -تەنها بۆ ناسینەوەی مەنهەجێکە ، وەك ناوی ئیخوان موسلمین یان حیزبی تەحریر، یاخود هەر ناوێکی دیکە کە حیزبێك یان گروپێك دیکە دیکاتە پاشکۆی خۆی ..
لەناو ئەم سەلەفیانەدا چوار جۆری هەن، کە نوسەران و لێکۆڵەرەوەکانی فیکری ئیسلامی کردویانن بەم پلە بەندییە..
یەکەم : سەلەفی جیهادی : ئەم مەنهەجە لە خەتی عەبدولقادر عۆدە و عەبدوڵڵا عەزام و ئوسمە بن لادن و ئەبو محمدی مەقدیسی و زۆرێکی تر لەم سەرکردانە سەرکردایەتی ئەم ڕیبازو قوتابخانەیە دەکەن ..
دووەم : سەلەفی مەدخەلی: ئەمانە سەرچاوەیان لە ئامان اللە جامی و رەبیع مەدخەلی و عوبەیکان هاوشێوەکانی سەرچاوەیان گرتوە ئەم رێبازو مەنهەجە زیاتر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ووڵاتانی جیهانی ئیسلامین ..
سێیەم: سەلەفی زانستی: ئەمانە کۆمەڵێکن بڕوایان بە پێکەوەژیانی ناوپێکهاتەی جیهانی ئیسلامی هەیە وەك عەلمانی و دیموکراسخوازو تەنانەت شوعیەکانیش حیزبیان هەیە دەچنە ناو پەرلەمان و کە وەك لە ووڵاتی کوێت بوونیان هەیە، لە سەرکردەی ئەم قوتابخانەیە .. بریتین لە حاكم المطیری و د. محمد حسان و.. تاد، بگرە حیزبشیان هەیە لە میسر و بەو شێوەیە کار دەکەن.. زۆر نزیکن لە جۆری دووهەمەوە واتا مەدخەلیەکان..
چوارەم:سەلەفی -بی پاشکۆ هیچ پاشکۆیەکیان نیە تەنها خۆیان بە مەنهەجی سەلەف دەزانن کە پییان وایە ئەو قوتابخانەیەی کە لە خەتی پێغەمبەرەوە سەرچاوەی گرتوە و پاشان هاوەڵان و ئینجا تابعین و واتا حەسەنی بەصریو سوفیانی ثەوری و ئینجا شافعی و ئیمام ئەحمەد و دوای ئەوانیش ئیبنو تەیمییە و دوای ئەویش محمدی کوڕی عەبدولوەهاب و.. تا- دەگاتە زانایانی نەجد وەك عوسەیمین و بن باز ...تاد .. ئەمانە زۆرن لە ئێستادا ، بەڵام جۆری دووەهەم کە سەلەفی مەدخەلی بە هەموو شێوەیەك دژایەتیان دەکەن ، نمونەی ئەوانە .. د . سەفەر حوالی ، صلاح الصاوی، د. سەلمان فهد عودە، هتد.
من بۆ خۆم رام وایە کە جۆری چوارەم باشترین و راسترینی ئەم قوتابخانەن کە ناویان سەلەفیە..!
بۆ؟
لەبەر ئەوەی تەنها خەریکی فێرکردنی زانستی شەرعین و بیروباوەڕی راست دوور لە ئیرجاء یان خوارجی، یاخود توقیەی شیعی تەورییە ..بڵاو دەکەنەوە، راستیەکان تەنها لەرووی بانگەوازو روونکردنەوەی شەرعی دەکەن.. بێئەوەی کەسێک لەم خەڵکانە ئاراستەی حیزبیان هەبێت، چونکە سەلەفیەکانی تر هەموو ئاراستەی حیزبیان هەیە بۆ نمونە ئەوانەی لە کوردستان ناویان لەخۆیان ناوە سەلەفی مەدخەلی ، ئەگەر شێخەکەیان کە جەنابی د. عەبدولەتیفە ئەگەر قسەیەکی کرد تەنها وەك ئاراستەی حیزبی وەردەگرێت لە کفری و کەلار تا دەگاتە زاخۆ دەبێتە ئاراستەی تەنزیمی و رێکخستنەکانی خۆیان ..
ئەم جۆرەی تر کە چوارەمیانە..هەریەکە مامۆستایەو تەنها قوتابی پەروەردە دەکات و ئیتر نە دەهێڵێت کەس شەخسپەرستی توشبێت نە خۆشەویستیشان بۆ شەخس دروست دەبەیێت تەنیا منهەجە پاك و راستە بەلایانەوە گرنگە کە منهەجی راست و دروستی ئیسلامە.