12/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران
رۆژنامه‌ی"سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی بابه‌تێکی شیكاریی له‌ژێرناوی " ناكۆكییه‌ك هه‌ڕه‌شه له شكستهێنانی رێكکه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران ده‌كات" بڵاوکرده‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشکرایکردووه به‌هۆی ناكۆكیی نێوان ئه‌مریکاوئێرانه‌وه له‌باره‌ی شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه،ڕێککه‌وتنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ره وهه‌موو گه‌شبینییه‌کانی چاودێران وسیاسییه‌کان بوون به ڕه‌شبینی.
" كۆن كۆگلین " لێكۆڵه‌ری بواری به‌رگری سه‌ربازیی، له رۆژنامه ته‌لیگراف نووسیویه‌تی: هه‌ردوو لا په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌یه‌کتربه‌رزده‌که‌نه‌وه، بۆیه زۆر دوور نییه ناكۆكییه‌كان سه‌ر بۆ شه‌ڕێكی سه‌ربازیی كراوه بكێشێت.