کەجەکە: وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا دەدەینەوە
12/04/2015 نوسەر: bzavpress

کەجەکە: وەڵامی ھێرشەکانی تورکیا دەدەینەوە


کەجەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی رووداوەکەی ناوچەی " تەندورەک" ی سەر بە ئاگری و کوژرانی ئەندامێکی ھەدەپە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، حکومەتی و پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەواشی تۆمەتبارکردووە بەوەی دەیانەوێت بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی حوزەیرانی ئایندە دۆخی شەڕ لەناوچەکەدا دروست بھێننە ئاراوەو ھۆشداریشی داونەتێ بەوەی ئەو ئاگرەی دەیانەوێت گەمەی پێ بکەن، لە ئایندەدا خۆیان دەسووتێنێت.

کەجەکە ئەوەشیخستۆتەڕوو کە لەکاتێکدا گەریلا لە قۆناغی ئاگربەستدایە، بەڵام فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدا دەوڕێنەوەو لەرێی ھاوەن و تۆپەوە پێگەکانیان تۆپباران دەکەن. ھەڕەشەی ئەوەشیکردووە کە ناھێڵن ئەو ھێرشانەی سوپای تورکیا تێپەڕبن و یەک بەیەکیان وەڵام دەدەنەوە.