11/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەرەنسا: ئەستەمە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت
لۆران فابیۆسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی وتی: بەپێی ئەو قسانە بێت عەلی خامنەیی دەیكات، ئەستەمە ڕێككەوتن ئەنجام بدرێت.
ئەم قسانەی فابیۆس دوای ئەوەهات،كەخامنەیی ڕایگەیاندبوو: ئەگەرسزا ئابووری وداراییەكانی سەر ئێران بەیەك جار هەڵنەگیرێت ئەوە ڕێككەوتن ئەنجام نادرێت.
هەر لەو بارەیەوە وەزیری بەرگری ئێران وتی: ڕێگە بەهیچ لایەك نادەن بنكە سەربازییەكانی ئێران بپشكنێت،چونكە ئەوە هێڵی سورە.
ئەم لێدوانە دژبەیەكانەی هەردوولا لەكاتێكدایە كەهەفتەی پێشووبڵاوكرایەوە بەپێی ڕەشنووسێك وڵاتانی (5+1) وئێران گەشتونەتە ڕێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.