پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر هەمواری پڕۆژەی دەستور دەكات
11/04/2015 نوسەر: bzavpress

پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر هەمواری پڕۆژەی دەستور دەكات

بڕیارە لە كۆبوونەوەی داهاتوو پەرلەمانی‌ كوردستان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێم بۆ ڕاپرسی دەكات.

پەرلەمانی‌ كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردوە كە لەكۆبوونەوەی داهاتوودا كە بڕیارە دوو شەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت گفتوگۆكردن لەبارەی‌ پڕۆژە یاسای ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان  بۆ ڕاپرسی بكرێت.
 
هەروەها لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەبارەی‌ پڕۆژە یاسای پاراستنی مافەكانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و تیرە ئایینیەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت.

هەروەها  لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی ئەو لیژنەیە ئەگەری ھەیە ژمارەی ئەندامانی ئەو لیژنەیە گۆڕانکاری بەسەر دابێت یاخود وەکو خۆی بمێنێتەوە کە نوێنەری فڕاکسیۆنەکان و کەسانی شارەزا لە بواری دەستوردا لە دەرەوەی پەرلەمان لەو لیژنەیەدا دەبن.