11/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شەڕو پێکدادان لە نێوان پەکەکەو سوپای تورکیا رویدا
ئەمڕۆ لەناوچەیەکی نزیک شاری " ئاگری" باکوری کوردستان شەڕوپێکادان لەنێوان ھێزەکانی پەکەکەو سوپای تورکیا روویداو لە ئاکامدا ٤ سەرباز برینداربوون، ھاوسەرۆکی ھەدەپەش داوای ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەکات.
سوپای تورکیاش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: شەڕوپێکادانەکە بەردەوامەو ھێزی زیاتریشیان رەوانەی ناوچەکە کردووە. لایخۆشیەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان " ھەدەپە" داوای ھێورکردنەوەی بارودۆخەکەی کردو راشیگەیاند: پێویستە لێکۆڵینەوە لەبارەی ھۆکارو چۆنێتی دروسبوونی رووداوەکە ئەنجام بدرێت.
دەمیرتاش ئاماژەشیدا بەوەی کە، رووداوەکەی ئاگری پێچەوانەی ئامانجەکانی پرۆسەی ئاشتییە کە لەپێناو رێگرتن لە خوێنڕشتن ھاتۆتەئاراوە.