11/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ماركوس گرووبڵ و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ ،ماركوس گرووبڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و شاندێکی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێـمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێـمی کوردستاندا کۆبویه‌وه که هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا شانده‌که‌ی ئه‌ڵمانیا رۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له روبه‌رووبونه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی داعشدا به‌رزنرخاند و پشتگیری وڵاتی ئهڵمانیایانج بۆ پێشمه‌رگه دووپاتکرده‌وه.
بەپێی زانیاریەکان لەكۆبوونەوەكەدا بارزانی سوپاسی گەلو حكومەتی ئەڵمانیای كرد، كە هاوكارو پشتیوانی پێشمەرگەو كوردستان بوون‌و ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاوكارییە سەربازییەكانی ئەڵمانیا لەشەڕی دژ بە داعش زۆر كاریگەر بووە.
هەروەها بارزانی كورتەیەكی لەبارەی دەركەوتنی داعش لەناوچەكەو هێرشەکانیان بۆ سەر كوردستان باس كردووەو ڕایگەیاند كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی لەماوەیەكی كەمدا دەولەتی ئیسلامی بەناو داعش تووشی شكستی گەورە بكات‌و بیست هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشەی لەدەستیان ڕزگار بکات.
هاوکات جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا باسی له ده‌ستگیرکردنی حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا کردوه به‌و پێیه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیه و چه‌ند ساڵێک له‌و وڵاته ژیاوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێـمی کوردستان.