هێڤا میرخان: رەتی دەكاتەوە توركیا پەشیمان بوبێتەوە لەپێدانی قەرز بەهەرێم
08/04/2015 نوسەر: bzavpress

هێڤا میرخان: رەتی دەكاتەوە توركیا پەشیمان بوبێتەوە لەپێدانی قەرز بەهەرێم

بریاردەری لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كەباس لەوەدەكەن گوایە حكومەتی توركیا پەشیمان بوبێتەوە لەپێدانی قەرز بەهەرێمی كوردستان .

لەو بارەیەوە هێڤا میرخان، بریاردەری لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان  رایگەیاند: هەندێ رۆتینیات ماوە كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.

بریاردەری لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان وتیشی: توركیا رێككەوتنی لەگەڵ هەرێم كردوە لەسەر ئەوقەرزە، بەڵام كاتی گەیشتی پارەكە دیار نیە ، دەشڵێت: ئەو پارەیەی بەغدا بریارە بۆ هەرێم بینێرێ بۆ موچەی ئەم مانگە تاوەكو ئیستا نەگەیشتوە .