18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌ماس" بۆ حزبوڵلاَ هێزه‌كانت له سوریا بكشێنه‌وه
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی، داوا له حزبوڵای لوبنان ده‌كات، هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حزبوڵای لوبنان كرد، چه‌كداره‌كانی خۆی له سوریا بكشێنێته‌وه‌و ته‌نها له‌دژی حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا بجه‌نگێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مانه‌وه‌ی حزبوڵا له سوریا، هۆكارێكه بۆ هه‌ڵگیرسان و به‌رده‌وام بوونی جه‌نگی تایفی له سوریا‌و له‌ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس روونیشیكرده‌وه، گه‌لی سوریا مافی خۆیه‌تی داوای ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و به‌دیهێنانی هیواو ئاواته‌كانی خۆی بكات.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ینی رابردوو، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: حزبوڵای لوبنانی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی سه‌ربازیی بۆ حكومه‌تی سوریا، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ئو حزبه، به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شدارییان له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی كرد بۆ ئازادكردنی شارۆچكه‌ی ئه‌لقسه‌یر.