07/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته بە به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری كرد له‌شه‌ڕه‌كانی پارێزگایی سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی ناساند.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌مه‌ودوا پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقی به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، لێره به‌دواش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی (حه‌یهده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێت به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا بكات.
هێزی حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی عێراقیه‌و زۆربه‌ی هێزه‌كه‌ش له‌پێكهاته‌ی شیعه‌یه.