07/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەردەوامی هێرشە ئاسمانی یەکانی سعودیە بۆسەر سەنعا
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمان بە ڕێبەرایەتی سعودیە لە درێژەی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر یەمەن، ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتەیان بوردومان کرد.
بەپێی زانیاریەکان فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە پەلاماری ئاسمانی شەوی ڕابردوویان دا چەند هەماری سووتەمەنیان لە سەنعا بوردومان کرد .
پەلاماری سەربازی سعودیەو وهاوپەیمان بەدژی شۆڕشی خەڵکی یەمەن لە 26ی مارسی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوە و درێژەی هەیە.
بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 150 منداڵ لە ڕەوتی ئەم پەلامارانەدا کوژراون .