18/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاسایشی سلێمانی: بێژه‌ره‌كه‌ی سه‌رای ئازادی هێرشی كردۆته سه‌رمان
له سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر (ئیسماعیل عه‌بدوڵا) ناسراو به بێژه‌ره‌كه‌ی سه‌رای ئازادی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ناوبراو وته‌ی ناشرینی به‌رامبه‌ر به ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش به‌كارهێناوه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئاسایشێك كه جل و به‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه .
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه: هێزه‌كانی ئاسایش بۆبه‌ر گریركردن له‌وێدا بوون، به‌ڵام هه‌مان قسه‌ی نا شرینی ده‌كرد بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش به مافی خۆیان زانی سكاڵا دژی ناوبراو تۆمار بكه‌ن، به پێی مادده‌ی 230 له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ ئیسماعیل عبدڵا ده‌رچووه.
دوای ئه‌وه‌ی (ئیسماعیل عه‌بدوڵا) ناسراو به بێژه‌ری سه‌رای ئازادی رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه 17ی ئابی 2013 سه‌ردانی پرسه‌ی كه‌سێكی نزیكی هاورێیه‌كی كردووه، چه‌ند كه‌سێك بانگیان كردووه‌ته ده‌ره‌وه، گوایه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاسایشی كردووه، به‌جنێوی ناشرین بانگیان كردووه و ته‌نانه‌ت پرسیاریان نه‌كردووه و پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامیان بداته‌وه به‌كلكه ده‌مانچه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و برینداریان كردووه، ئاسایشی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: رۆژی شه‌ممه 17ی ئابی 2013 له‌لایه‌ن هاوڵاتیكهوه به ناوی (ئیسماعیل عه‌بدوڵا) وته‌ی ناشرین به ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش وتووه و هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ند ئاسایشێك كه جل و به‌رگی سه‌ربازییان له به‌ردا بوو .