07/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌بار یاوه‌ر بۆ بزاڤ: هیچ ده‌وڵه‌تێك پاره‌ی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردووه
جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به براڤی راگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ت‌و لایه‌نێك هاوكاری دارایی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆجستیكین‌و تا ئێستا پاره‌یان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه.
وتیشی (ئێمه سوپاسی هه‌ر كه‌س‌و لایه‌ن‌و ولاتێك ده‌كه‌ین كه هاوكاری پێشكه‌شی پێشمه‌رگه بكات، به‌لام بۆ مه‌سه‌له‌ی پاره تا ئێستا هیچ شتێك بۆ ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌و هیچ نوسراوێكمان ئاراسته نه‌كراوه كه ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌خۆگرتبێت).
ئه‌گه‌رچی راپۆرته‌كان دوپاتی هاوكارییه داراییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێشمه‌رگه، به‌لام جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت "ئێمه هیچ شتێك له‌وباره‌وه نازانین‌و ئاگامان لێی نییه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك هاتبێت".
د.ع