06/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەشێکی زۆری سه‌ركرده‌كانی داعش ئه‌فسه‌ری پله بالای رژێمی به‌عسن
یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایده‌كات , زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گروپی چەکداری داعش ئه‌فسه‌ری پله‌بالێی رۆژێمی له ناوچووی به‌عسن.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی , بلاویكردۆته‌وه , ئه‌گه‌ر چی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی دیاری داعش خۆی به‌عسی نه‌بووه , به‌لام گروپه‌كه‌ی له رێگای سوپای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی رژێمی سه‌دام حسێن و به‌عسییه‌كانه‌وه پێكهێناوه و به‌هاوكاری ئه‌وان داعش توانیویه‌تی له سوریا و عێراق په‌ره‌بستێنێت.
واشنتۆن پۆست له زاری هه‌ڵهاتوویه‌كی ده‌ستی داعش كه خۆی به ئه‌بو هه‌مزه ناساندووه , ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه , لیژنه‌ی ئاسایش و سه‌ربازی ئه‌و گروپه له به‌عسیه عێراقییه‌كان پێكهاتووه و زۆربه‌ی پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی داعش له رێگای ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بریار و پیلانه تیرۆریستییه‌كانیش ئه‌وان دایده‌رێژن , دواتر به چه‌كداره بیانییه‌كان جێی به‌جێی ده‌كه‌ن.