06/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
موقته‌دا سه‌در هۆشداری ده‌دات له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن بۆ عێراق
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوا له ئێران‌و سعودیه ده‌كات گه‌لانی ناوچه‌كه نه‌كه‌نه قوربانی ،هۆشداری ده‌دات له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن بۆ عێراق.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌چوو، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له ئێران‌و سعودیه كرد ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری ناوخۆی ولاَتانی دیكه.
سه‌در ته‌ئكیدی كرده‌وه هه‌رگیز رازی نابن گه‌لانی ناوچه‌كه بكرێنه قوربانی ده‌سه‌لاَتداران، چونكه فه‌رمانڕه‌واكان دێن‌و ده‌ڕۆن‌و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گه‌ل‌و میلله‌ته.
موقته‌دا سه‌در هۆشداریدا له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن بۆ عیراق‌و ناوچه‌كه و به پێویستی زانی كار بكرێت بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه.