سوریا: 300 هاوڵاتی كوردیان رفاند
06/04/2015 نوسەر: bzavpress

سوریا: 300 هاوڵاتی كوردیان رفاند

گروپه‌ ئیسلامیه‌كانی سوریا نزیكه‌ی 300 هاوڵاتی كوردیان له‌ پارێزگای ئیدلب له‌ باكوری سوریا رفاندووه‌ كاتێك به‌ره‌و پارێزگای حه‌له‌ب رۆیشتوون.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری " ئیدریس نەعسان" ی یەكێك لەبەرپرسانی شاری كۆبانێوە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لەنێوان هەردوو شاری حەلەب و دیمەشق گروپە چەكدارێك شەش پاسیان راگرتووە كە هەموویان هاوڵاتیانی كورد بوونەو بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان لەڕێگەدابوونەو هەموویانیان ڕووەو شوێنێكی نادیار بردووە.

هاوکات له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌واف خه‌لیل وته‌بێژی په‌یه‌ده‌ له‌ ئه‌وروپا به‌ فرانس پریسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 300 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كورد كه‌ خه‌ڵكی عه‌فرینی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌له‌بن له‌كاتی تێپه‌ڕبوونیان له‌ بازگه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ ناوچه‌ی ئه‌لدانه‌ له‌ خۆرئاوای حه‌له‌ب رفێندراون، وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ره‌و شاری حه‌له‌ب رۆیشتوون بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.

بەپێی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیانەی فێندراون رەوانەی شارۆچكەی ئەلدانا كراون كە لەژێر كۆنترۆڵی ئەو گروپانە دایە، بەڵام سەرجەم ژنەكانیان ئازادكردون‌و ئەوانی دیكەشیان لەگەڵاَ خۆیان بردووە كە لەناویاندا منداڵ هەن.
 
ئەو رێكخراوە هاوشێوەی رێكخراوی داعش لە سوریا لەدژی رژێمی بەشار ئەسەد‌و سوپای ئازاد‌و شەڕِِڤانی یەپەگە شەڕ دەكات، تائێستاش ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی كوردیان رفاندوەو تائێستاش چارەنوسی بەشێكیان نادیارە.