18/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسرائیل رێگه له‌وه‌فدێكی كوردی ده‌گرێت
ئیسرائیل رێگه‌ی نه‌دا چوار قورئانخوێنی كورد بڕۆنه خاكی فه‌له‌ستین،بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی قورئانی پیرۆز
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی به‌داوه‌تێكی ره‌سمی حكومه‌تی فه‌له‌ستین شاندێك لهقورئانخوێنانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی قورئانی پیرۆز له‌شاری رامه‌ڵا ده‌ستنیشان كرابون و له‌هه‌ردوو كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستین له‌هه‌ولێر و وڵاتی ئه‌رده‌نه‌وه ئیجرائاتی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ته‌واوكرا و بلیتی سهفهركردنیشیان بۆ نێردرا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتتدارانی ئیسرائیل مۆڵه‌تی به‌شداریكردنیان بهقورئانخوێنهكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا بچنه خاكی فه‌له‌ستین كه چوار قورئانخوێن بوون.
س.ع