05/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فوئاد مەعسوم: عێراق پشتیوانی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات
لەو بارەیەوە فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاند: ئەو رێککەوتنە دەستکەوتێکی گەورەیەو ئومێدیشی دەربری کە دانوستانەکان بەردەوام بن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئیقلیمی و نێوەدەوڵەتییەکان بەجۆرێک کە خزمەت بەگەلانی ناوچەکە بکات و مرۆڤایەتی لە ھەرەشە ئەتۆمییەکان و ناکۆکییە چەکدارییەکان بپارێزێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی کردووە بەوەی کە، عێراق ئومێدەوارە ھەردولا رێککەوتنی کۆتایی ئیمزا بکەن و قۆناغێکی نوێ فەراھەم بێت بۆ ئاسایش و ئۆقرەیی زیاتر لە ناوچەکەو جیھان، ھەروەک خوازیارە کە ئاسایش و ئارامی لەناوچەکەدا بەرقەرار بێت.