03/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خەزعەلی: بە بێ بوونی ئەمەریكا بەسەر داعش سەردەكەوین
سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی هەق كە گروپێكی چەكداری شیعەن، رایگەیاندووە : دەستوەردانی ئەمریكا لەپرۆسە سەربازییەكان لەڕێگەی پەلامارە ئاسمانییەكانی هۆكارێكی سیاسی هەیە، ئەگەرنا ئەوان پێویستیان پێی نەبووە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا سەرۆكی عەسائیبی ئههلى حهق رایگەیاند كە دوای رزگاركردنی شاری تكریت ئەولەویەت بۆ رزگاركردنی پارێزگای ئەنبارە و چەكدارانی شیعە دەتوانن بە سەر داعشدا سەربكەون و ناوچەكان رزگار بكەن.
خەزعەلی، هەروەها دووپاتیشیكردەوە كە سەركەوتنەكان تەواو عێراقییانە بوون و بۆردومانەكانیش كاریگەرییەكی ئەوتۆیان نەبووە و ئێمە بە بێپێویستیی ئەمەریكا دەتوانین سەركەوتن بەسەر داعش بەدەست بهێنین.