03/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی فەرمانی داوە بە سزادانی ئەو کەسانەی پێشێلکاریی لە شاری تکریت ئەنجام دەدەن
حەیدەر عەبادی فەرمانی دەرکردووە بە سزادانی ئەو کەسانەی تاڵانی و پێشێلکاریی لە شاری تکریت ئەنجام دەدەن.
لەو بارەیەوە رافید جبوری وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: حەیدەر عەبادی فەرمانی داوە بە ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانت بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە تاڵانی و پێشلکاریی لەو شارە ئەنجام دەدەن، ھەروەک داواشی لە ھاڵاتیان ی تکریت کردووە ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان بکەن.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ستایشی ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ھۆزەکانی کرد لە ئازادکردنی شاری تکریت و دەوروبەری و داواشی لە بەشداربووانی پڕۆسە سەربازییەکان کرد، ماڵ و سامانی ھاوڵاتیانی شارەکە بپارێزن.