مەسعود بارزانی هەرەشە لە پەرلەمانتارێك دەكات
02/04/2015 نوسەر: bzavpress

مەسعود بارزانی هەرەشە لە پەرلەمانتارێك دەكات

مەسعود بارزانی هەڕەشە لەو پەرلەمانتارە دەكات، كە پێشمەرگەیەكی شەهیدی بەداعش ناوبردو راشیگەیاندووە "لەڕێگەی لیژنەیەكەوە لێكۆڵینەوە لەپەرلەماتارەكە دەكات".

دوای ئەوەی رۆژنامەی رووداو لەسەر زاری"  دلێر ماوەتی"  پەرلەمانتاری كوردستان بڵاویكردبووەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە داعشیکیان بە شەهید لە قەڵەم داوە ، بەڵام دواتر دەركەوت ئەو زانیارییە دروست نییەو ئەو كەسە پێشمەرگەبووە.

لە بەرامبەردا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نوسنێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە هەرەشەی توند لەو پەرلەمانتارە دەكات و رایدەگەیەنێت: بە هیچ شێوەیەك چاوپۆشی لەو كارە نابەجێیە ناكەم.

هەروەها مەسعود بارزانی  نووسیوییەتی: لەسەر ئەم تەجاوزە بەهیچ شێوەیەك بێدەنگ نابم‌و هەر بۆ ئەم مەبەستەش داوام لەڕاوێژكاری یاسایی كردووە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان هەماهەنگی بكات‌و لێكۆڵینەوە لەبابەتەكە بكات‌و بەگوێرەی ڕێكارە یاساییەكان ڕێگەیەك بدۆزنەوە بۆ ڕێگریكردن لەم جۆرە تەجاوزاتانەو بەهیچ شێویەك ڕێگە بەهیچ كەسێك نەدرێت، كە تەجاوز بكاتە سەر شكۆی پێشمەرگەو شەهیدان، دووبارە دڵنیابن، كە بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لەم كارە نابەجێیە ناكەم‌و بۆ من پێشمەرگەو شەهید خەتی سورە".
ئەوەش هاتووە: بەر لە شەهید بوونی، لە نزیكەوە شەهید حوزەیفیم دەناسی كە چەند قارەمان و لێهاتوو بوو، ئەوەندەی بە كارە نابەجێكەی ئەندامەكەی پەرلەمان دڵگران بووم، ئەوەندە بە شەهید بوونی حوزەیفی ناراحەت نەبووم.