01/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شـه‌هید کردنی (ئیمامی حوسێن) هـهڵگیرسان ئاژاوه.!!
سه‌ره‌تا کاره‌ساتی شه‌هید کرانی ئیمامی حوسێن سه‌لامی خوای لێبێت کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه له مێژوی مسوڵمانان هیچ کات له‌یاد ناکرێت کاره‌ساتێک که مێژوی مسوڵمانان هیچ کاره‌ساتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه ناشیبینێت ڕوداوێک که پێنوسه‌کان له ئاستیا بیده‌نگن زمانه‌کان لێڵن له باسکردنی کاره‌ساتێک که خۆشه‌وسترین ڕۆڵه‌ی (پێغمبه‌ر دروودی خوای لێبێت) تیا شه‌هید کراو زوڵمێکی زۆری لێکراو به‌ناهه‌ق شه‌هید کرا.
زۆرێک له مسوڵمانان له‌م ڕوداوه بێ ئاگان یان زانیارێکی سه‌ره‌تایان له‌سه‌ری هه‌یه بۆیه منیش به‌پێویستم زانی هه‌ڵسم به‌نوسینی و باسکردنی ئـه‌م ڕوداوه باسکردنی ئه‌بێت زۆر به‌هه‌ستیارانه بێت.
سـه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕوداوه که‌ی سه‌ری هه‌ڵداو هۆکار چی بو؟
ئـه‌م ڕوداوه له‌دوای وه‌فاتی خه‌لیفه (معاویه‌ی کوڕی ئه‌بو سوفیان) سه‌ری هه‌ڵدا که ئه‌کاته ساڵی 60 کۆچی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت که که هه‌مومان ئه‌زانن معاویه سیسته‌می خه‌لافه‌تی کردوه پشتاو پشت هه‌ر بۆیه‌ش پێش مردنی هه‌ڵسا به دیاری کردن‌و به‌یعه‌ت پێدانی کوڕه‌که‌ی که (یه‌زیدی کوڕی معاویه‌ی کوڕی ابو سوفیانه) له‌مانگی ڕه‌جه‌بی 60 کۆچی یه‌زید خهلهفاتی گرته ده‌ست که بهیعهتیشێ پێدرا ته‌مه‌نی 34 ساڵ بو به‌ڵام ئه‌م بیعه‌ت پێدانه ئاژاوه هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی نایه‌وه که خه‌ڵکانێک ئاماده‌نه‌بون به‌یعه‌ت بده‌ن به یه‌زید چونکه که‌سانی شیاوترو گونجاوتر هه‌بو که جێگای یه‌زید بگرێته‌وه ببێته خه‌لیفه له‌مانه‌ش ( حوسێنی کوری علی
عبدالله‌ی کوری عمر .عبدالله‌ی کوری زوبه‌یر عبدالله‌ی کوری عباس عبدالرحمانی کوری ابوبکر) سه‌لامی خوا له‌هه‌مویان بێت وه یه‌زیدیش به پشتاوپشت هه‌ڵبژێردرابو نه‌ک به‌شوراو ڕاوێژ هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مه دژی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بوو.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ر یه‌ک له (حوسێنی کوری علی عبدالله‌ی کوڕی زوبه‌یر) ئاماده‌نه‌بون به‌یعه‌ت بده‌ن به یه‌زیدو کوری معاویه که له‌ئه‌نجامدا ئه‌م ڕوداوانه‌ی لێکه‌وته‌وه که به شه‌هیدکردنی (ئیمامی حوسێن کۆتای پێهات)
(ناو شۆره‌تی ئیمامی حوسێن )
ئیمامی حوسێن ناوی (حوسێنی کوری علی ابی تالب هاشمی قوڕه‌یشی) له ساڵی 4 هجری له‌دایک بوه 61 هجیری شه‌هید کراوه. دایکی (فاتیمه‌ی کچی پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمانه سه‌لامی خوای لێبێت واته پێغمبه‌ر درودی خوای لێ‌بیت ئه‌بێته باپیره‌ی هه‌ردو ئیمامی حوسێن و حه‌سه‌ن زۆری خۆشویستون دایمه به مناڵی یاری له‌گه‌ڵ کردون‌و له‌لای خۆی دای ئهنانو گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کردن ئه‌وان پێشه‌وای گه‌نجانی به‌هه‌شتن.
ده‌رچونی ئیمامی حوسێن و بۆ کوفه‌و ڕودانی کاره‌ساتی که‌ربه‌لا له‌ساڵی 61 کۆچی پۆل پۆلی ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که به‌یعه‌تیان نه‌دابو به یه‌زیدی کوری معاویه ئه‌هاتن بۆلای ئیمامی حوسێن له‌ده‌وری کۆ ئه‌بونه‌وه گوێیان له قسه‌کانی ئه‌گرت له‌م لاشه‌وه خه‌ڵکی عێراق نامه‌یان ئه‌نارد بۆ ئیمامی حوسێن و داوایان لێ ئه‌کرد که بێته عێراق و ئه‌مه‌ش له‌م کاته‌ی که‌زانیان معاویه مردوه به‌یعه‌تی داوه به یه‌زیدی کوڕی‌و ئه‌و بۆته خه‌لیفه وه به‌یعه‌ت نه‌دانی ئیمامی حوسێن به یه‌زید بۆیه خه‌ڵکی عێراق داوایان لێ ئه‌کرد که بێت بۆلایان ئیمامی حوسێنیش هه‌مو نامه‌کانی لایخۆی ههڵگترو که تێیایدا داوایان لێده‌کرد بیعه‌ت به‌و بدرێت له جیاتی یه‌زیدی کوری معاویه
وه ده‌یان وت ئێمه تا ئیستا به‌یعه‌تمان به‌که‌س نه‌داوه چاوه‌ڕیی هاتنی تۆین که به‌یعه‌تت پێبده‌ین .
ئیمامی حوسنیش سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به‌ناردنی (موسلیمی کوڕی عه‌قیل) که ئامۆزای خۆیبو تا هه‌واڵ بزانێت تاچه‌ند خه‌ڵکی عێراق ئاماده‌ن که به‌یعه‌تی پێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق ڕاستبو نامه‌ی بۆ بنێرێت تا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ کهسو کاریا بێت بۆ عێراق موسلیم بۆ ئه‌م کاره گرنگه ده‌رچو بۆ عێراق زۆر بهناخۆشیو ناڕه حه تی تاگه‌یشته کوفه له‌وێ دابهزیو خه‌ڵکی عێراق پۆل پۆل ئه‌هاتن به‌یعه‌تیان ئه‌دان به ئیمامی حوسێن وه سوێندیان خوارد که به ماڵ‌و گیانیان بی پارێزن هه‌ژده هه‌زار که‌س له‌م ماوه‌یه به‌یعه‌تیان دا به ئیمامی حوسێن دا له‌ڕێی موسلیمی ئامۆزای له کوفه وه موسلیمیش نامه‌یه‌کی نوسی بۆ ئیمامی حوسێن‌و که‌بێت بۆ عێراق هه‌موشتێک ئاماده‌یه خه‌ڵک به‌یعه‌تیان پێداوه
هه‌واڵی هاتنی موسلیم به خێرای بڵاو بۆیه‌وه که هه‌واڵه‌که گه‌یشته نه‌عمانی کوری به‌شیر ئه‌ویش هه‌واڵه‌که‌ی شارده‌وه دوای له‌خه‌ڵکی کرد که دوور بکه‌ونه‌وه له ئاژاوه‌و بگه‌ێنه‌وه بۆ قورئان‌و سونه‌ت به‌ڵام یه‌زیدی کوری معاویه نه‌عمانی لابرد‌و کوفهشی خسته سه‌ر به‌صره (عبدالله‌ی کوڕی زیادی کرده والی) ڕاسته‌وخۆ عبدالله که‌وت به‌شوێن موسلیمی نێردراوی ئیمامی حوسێن موسلیمیش به‌مه‌ی زانی بانگه‌وازی کرد بۆ لاینگرانی ئیمامی حوسێن که شتێکی واهه‌یه هه‌ر به‌گه‌یشتنی هه‌واڵه‌که چوار هه‌زار که‌س له ده‌وری موسلیم کۆبونه‌وه به‌ڵام عبدالله‌ی کوری زیاد والی به‌صره هه‌مو سه‌رۆک هۆزه‌کانی ناوچه‌که‌ی کۆکرده‌وه ترساندنی که ئه‌گه‌ر هه‌موتان هه‌ڵنه‌سن به دروخستنه‌وه‌ی که‌سوکارتان له موسلیم ئه‌گه‌رنا سزایان ئه‌دات بۆیه ئه‌وانیش هه‌ڵسان به هه‌ڕه‌شه کردن له کوسوکاریان که واز له موسلیم بێنن بگه‌ڕێنه‌وه لای عبدالله‌ی کوری زیاد بۆیه خه‌ڵکیان ترساندو ئه‌وانیش ترسان‌و له موسلیم دوور که‌وتنه‌وه به‌رده‌وام خڵکی موسلیمیان جێ ده‌هێشت تا له‌ئه‌نجام هه‌رته‌نیا به‌خۆی مایه‌وه یه‌ک کهسیشێ له‌گه‌ڵ نه‌ماوه که ڕێگاێ پیشان بدات‌و بیباته‌وه ماڵه‌وه تا له‌دوای عبدالله والی کۆمه‌ڵێک که‌سی بۆناردو ئه‌وانیش ده‌سگیریان کرد‌و دوای بردیانه لای عبداللهو له‌وێ شه‌هیدیان کرد.
له‌م ڕوداوه بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که خه‌ڵکی عێراق چه‌نده سپلهن و خاوه‌ن به‌ڵێن نین چونکه به‌یعه‌تیان به موسلم دا دوای هه‌مویان وازیان لێهێناو پشتیان تێکرد که سوێندیشیان خواردبو که به‌رگری لێبکه‌ن به‌هه‌رحاڵ...
ئیمامی حوسێن ئاماده‌کاری کرد بۆ ده‌رچون هه‌واڵی کوشتنی ئامۆزاکه‌شی موسلم پێنه‌گه‌یشتبو هیچ نازانی که خه‌ڵکی عێراق پشتیان لێکرده زۆرێک له دڵسۆزانی ئیمامی حوسێن ئامۆژگاریان کرد کهنهچێت بۆ عێراق پێیان وت که ئه‌وان هی متمانه پێکردن نین ئه‌وان ئیمامی علی باوکیان شه‌هید کرد خاوه‌نی به‌ڵێنن نین له‌وانیش عبدالله‌ی کوری عباس عبدالله‌ی کوری زوبه‌یر ابو سعیدی خودری چه‌ندین مسوڵمانیتر به‌ڵام ئه‌و وتی من نوێژی ئیستیغارهم کردوه ئه‌بێت بچم ئیمامی حوسێن به‌ره‌و کوفه که‌وته ڕێ کاتێک گه‌یشته سعلبیه هه‌واڵی کوشتنی موسلیمی ئامۆزایان پێدا هه‌ندێک له هاوه‌ڵه‌کان داوایان لێکرد که بگه‌ڕێته‌وه لێی پاڕانه‌وه به‌ڵام کهسو کاری موسلم سوێندیان خوارد ناگه‌ڕێنه‌وه تا تۆله‌ی موسلیم له بکوژانی نه‌که‌نه‌وه پاشان به‌رده‌وامبون له‌ڕۆیشتن پاشان له ڕێگا ئیمامی حوسێن گه‌یشت به پێشه‌نگه‌کانی سوپای عبدالله‌ی کوری زیاد والی یه‌زیدی کوری معاویه کاتێک ئه‌وانی بینی به‌ره‌و که‌ربه‌لا ڕوی وه‌رگێرا وتی ناوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه چیه وتیان که‌ربه‌لا ئه‌ویش وتی (کرب و بلا) واته (ناخۆشی‌و ناڕحه‌تی) عبدالله‌ی کوری زیاد عمری کوری سعدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاسی نارد بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵیدا ئیمامی حوسێن‌و هاوه‌ڵانی هه‌تان له‌یه‌کتری نزیک که‌وتنه‌وه پاشان گه‌یشت به‌یه‌ک ئیمامی حوسێن هه‌ڵسا به قسهکردنو وتی سوپاس‌و ستایش بۆخوا وتی خه‌ڵکینه من نه‌هاتوم بۆلاتان هه‌تا نامه‌کانتانم پێنه‌گه‌یشت که نوسیوتانه پێویستمان به ئیمام هه‌یه وه من هاتوم تاکو خوای گه‌وره کۆمان بکاته‌وه له‌سه‌ر خێر له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر په‌یمانتان ماون ئه‌وه من هاتم به‌ده‌م به‌ڵێنه‌کانتانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانتان نه‌ماون به‌هاتنم ناڕحهتم ئه‌وه من ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌م شوێنه‌ی که لێی هاتم.
به‌ڵام ئه‌وان دانیان پیدا نهنانو ئینکاریان کرد‌و که ئێمه شتیوامان گوتبێت نه‌مان ناردوه بهشوێنتان پاشان ئیمامی حوسێن دوای کرد ئه‌م نامانه‌ی بۆبێنن که ئه‌وان بۆیان نوسیبو نامه‌کانیان هه‌مویان ڕشت له‌پێش چاوی ئه‌مانه‌ی که نامه‌یان بۆ ئیمامی حوسێن ناردبو به‌ڵام ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو چاویان شۆرکردو بێده‌نگبون دوای ئیمامی حوسێن به عمری کوری سعدی گوت وازم لێبێنن بابگه‌ڕێمه‌وه ئه‌م شوێنه‌ی که لێیهاتوم یان بچم بۆلای یه‌زید یان بچم جیهاد بکه‌م له‌پێناو خوا له وڵاتی تورکه‌کان تا ئه‌مرم به‌ڵام ئه‌وان به‌قسه‌یان نه‌کردو وتیان ئه‌بێت ببیته به‌دیل‌و بتبه‌ین بۆلای زه‌یدی کوڕی عبدالله .
ژماره‌ی هاوه‌ڵانی حوسێن چل ئه‌سپ سوارو سه‌د پیاوی پیادهبون زۆری پێنه‌چو شهر ده‌ستی پێ‌کرد به‌هۆی نابه‌رامبه‌ری سوپاکه ئیمامی حوسێن شه‌هد کراو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی دابون زۆریان شه‌هید کران دوای ئه‌وه‌ی شه‌رێکی قاره‌مانانه‌یان کرد‌و هه‌شتاو هه‌شت پیاویان لێ‌کوشتن و وه عمری کوری سعدیش خۆی برینداربوو وه عمر بڕیاریدا که سه‌ری ئیمامی حوسێن‌و ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵیان بون بیبه‌ن بۆلای عبدالله کوری زیاد
پاشان زیاد سه‌ری ئیمامی حوسین له‌گه‌ڵ خزم‌و کهسو کاری ئیمامی حوسێن که به‌دیلی گرتبون نارد بۆلای یه‌زیدی کوری معاویه له‌دیمه‌شق له‌کۆشکی خه‌لافه‌ت له‌ناویان علی کوری ئیمامی حوسێن هه‌بو دهسو پێیان زنجیر کردبو که گه‌یشتن به‌لای یه‌زید مژده‌یان پێدا به‌سه‌ر که‌وتنیان به‌سه‌ر ئیمامی حوسێن له‌کاتی ئه‌م قسهیانهدا یه‌زید هه‌ردو چاوی فرمێسکی لێده‌هات وتی من گوێڕایلتانبوم به‌بێ کوشتنی ئیمامی حوسێن وتی نه‌عله‌تی خوا له عبدالله بێت سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر من له‌جیاتی ئهوبومایه لێی خۆشئهبوم ڕه‌حمه‌تی خوا لهحوسێنبێت
پاشان که‌سوکاری حوسێنیان هێنا لای یه‌زید فاتیمه‌ی کچی حوسێن وتی ئایا کچانی پپێغمبهر درودی خوای لێبن دیل بن ئه‌ویش وتی ئێوه به‌ڕیزن فورمون بچنه ناو کچانی مامتان و که‌سوکاری یهزتد ئه‌وانه‌ی له‌وێبون زۆر گریان په‌شیمانبونه‌وه
وه که‌سوکاری حوسێنی ڕه‌زامه‌ندی خوای لێ‌بیت به ڕێز‌و ئیعترامهوه ڕه‌وانه‌ی مه‌دینه کردنه‌وه.به‌ڵام یه‌زیدی کوری معاویه هیچ ئه‌وانه‌ی لانه‌برد له ده‌سه‌ڵات که ده‌ستیان له شه‌هید کردنی ئیمامی حوسێن هه‌بو یان نهیکوشتنهوه تا له‌کۆتای خوای گه‌وره خۆی هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئیمامی حوسێنیان شه‌هید کرد تۆڵه‌ی لێکرده‌وه به‌ده‌ستی مسوڵمانان خرابترینیشیان که عبدالله‌ی کوری زیاد به‌ده‌ستی ئیبراهمی کوری ئه‌شته‌ر کوژراو تۆله‌ی لێکرایه‌وه وه گشت ئهمانهیتریش که دستیان هه‌بو له‌ڕێگای عومه‌ر موختاری سه‌قه‌فی کوژرانه‌وه تۆڵه‌یان لێکرانه‌وه.
کۆتا قسه.. ئه‌م ڕوداوانه هه‌مو به‌ڵگه‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که خه‌ڵکی عێراق هیچ کات خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمان نه‌بوون ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ههموکاتیش هۆکاری هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌و ئاژاوهبون وه‌ک شه‌هید کردنی ئیمامی عوسمان و ئیمامی علی ئیمامی حوسێن که‌ئه‌وان هۆکارو هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌م هه‌مو شه‌رو ئاژاوانهبون که له‌و سهردهمو ئێستاشی لهگهڵابێت هه‌ڵگیرساون هه‌ربۆیه ئه‌وان به‌درێژای مێژو هه‌ر لهناخۆشیو شه‌ڕو فیتنهیابون که ئه‌م ساته‌شی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وان به‌رده‌وام له والیه‌کانیان هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆیه هه‌موکاتێک ئه‌بوایه والیه‌کانی سه‌ر عێراق به توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که هه‌ڵسوکه‌وتی کردبا چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ترسیان نه‌بوایه به‌رده‌وام ههڵئهگهرانهوه به‌هیچ شتێک ڕازی نابونو ده‌ستیان ئه‌کرد به ئاژاوه‌و ناخۆشی.
گومانمان نیه که (یه‌زیدی کوری معاویه) که‌سێکی به‌ڕێزو خاوه‌ن ژیریبو پاڵهوانبو چه‌ندین جیهدای له‌پێناو خوا کردوه جه‌نگی قستهتینهی کردوه که پیغمبه‌ر درودی خوای لێ‌بیت ئهفهموێت یه‌که‌م سوپا که بۆ جه‌نی قوستهتینیه ئه‌چێت خوا لێیان خۆشبوه زۆرێک له مێژو نوسان ئه‌ڵێن که ئه‌و یه‌که‌م که‌سبوه که جیهادی قوستهتینیهی کردوه چه‌ندان ناوچه‌و شوێنی فه‌تع کردوه به‌ڵام.!! ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین بۆمان ڕون ئه‌بێته‌وه که شه‌هید کردنی ئیمامی حوسێن یه‌زید لێی بێبه‌ری نیه له‌م شه‌هید کردنه چونکه ئه‌وه‌ی ئیمامی حوسێنی شه‌هد کرد (عبدالله‌ی کوری زیاد) بوه ئه‌م عبداللهیهش خوا له قیامه‌تا ڕیسوای بکات له‌لاین یه‌زید کراوه به والی به‌سره یانی وه‌بێت یه‌زید نه‌یزانیبێت که ئه‌م عبدالله‌ی که‌سێکی وا درنده‌و خرابه که
کارێکی وا ناشرێنی لێ ئه‌وه‌شێته‌وه که هه‌ڵسێت به‌شه‌هید کردنی ئیمامی حوسێن باشه دامان نا نه‌یزانی..ئه‌ی بۆ کاتێک ئه‌م کاره قێزوهنهی کرد خه‌لیفه یه‌زید تۆڵه‌ی له‌م عبدالله‌ی نه‌کردوه کهشایان بو بکوژرێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌ی که دستیان له‌م کاره هه‌بوو باشه تۆڵه‌شی لێنه‌کردوه بۆ له والیه‌تی لاینه‌برد یانی شایانی ئه‌وه نه‌بو لاببرێت ده‌ربکرێت به‌ڕستی جێگای پرسیاره خزۆگه بمان زانیبا بۆچی هیچ کاردانه‌وه‌ی نه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ئیمامی حوسێنیان شه‌هد کرد ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هاوهڵو هاورێی ئیمامی حوسێن بوه ئه‌وی خۆشویستوه هاوڕێی مناڵیبون که باس ئه‌کرێت ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه چه‌ندان قسه‌یتری له‌سه‌ره که عاره‌ق خۆر بوه نوێژی نه‌کردوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نه‌ده‌کانیان زه عیفن نه‌مانویست باسی بکه‌ین دوورن له‌ڕاستیه‌وه.
سه‌رچاوه‌کان
1: تاریخ الگبری
2:الدایه النهایه ابن کپیر
3:کامل فی تأریخ ابن اسیر
4: خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان له‌نێوان ڕاستی‌و چه‌واشه‌کاریدا (د.احمد عوچ) وه‌ڕگێڕانی جمیل حاجی عبدالله
5 ویکییپیدیا ..الحسن بن علی