01/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بادی دەگاتە تکریت
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی دەروازەی شاری تكریتی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پێشڕەویان كرد‌و چەند ناوچەیەكی تریان كۆنترۆڵ كرد.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ردانێکی دا بۆ شاری تکریت ڕایگه‌یاند که به‌زووترین کات له‌گه‌ڵ حکومه‌تی خۆجێی سه‌لاحه‌دین ڕێکده‌که‌ون بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی تکریت و هه‌موو ناوچه ئازادکراوه‌کان، ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی ئاواکردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادکراوه‌کانیش کرد.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، داواى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق کرد که دۆسیه‌ى ئه‌منى شاری تکریت ڕاده‌ستى پۆلیسى ناوخۆى شاره‌که بکات.