01/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاشتۆن كارته‌ر: جەختی کردەوە ئەمریکا لە جەنگی دژ بە داعش سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێشتا زووه بڵێن هه‌ڵمه‌تی ئه‌مریكا دژی داعش له عیراق و سوریا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا زیانی گه‌وره‌ی به‌داعش گه‌یاندووه.
وتیشی: مه‌سه‌له‌ی شكست پێهێنانی داعش هه‌ندێك كاتی ده‌وێت و ئه‌مریكا هێشتا كار له‌سه‌ر بونیادنانی هاوپه‌یمانێتی و هێزه‌كانی ده‌كات و ئه‌وه‌ش وایكردووه دو دڵ بێت له‌وه‌ی كه بڵێن ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی بە ده‌ستهێناوه.
ناوبراو متمانه‌ی خۆی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌مریكا له‌و جه‌نگه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌هێچ خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی نه‌دا بۆ كۆتایهێنان به‌و جه‌نگه.