جەمیل بایک : پرسی کوردی تورکیا بە خەباتی چەکداری چارەسەر ناکرێ
01/04/2015 نوسەر: bzavpress

جەمیل بایک : پرسی کوردی تورکیا بە خەباتی چەکداری چارەسەر ناکرێ


جەمیل بایک، هاوسەرۆکی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە  ڕایگەیاند، کە کێشەی کوردەکانی وڵاتەکەی لە ڕێگەی سەربازیەوە چارەسەر نابێ

 هاوسەرۆکی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە لە وتاریکیدا  لێکدانەوەی خۆی بۆ دوایین ڕوداوو گۆڕانکاری نێو پرۆسەی وتووێژەکان و قەیرانی داعش و وتویەتی کێشەی کورد لە تورکیا بە خەباتی چەکداری چارەسەرنابێ هەربۆیە ئێمەش خوازیاری چارەسەری ڕامیاریانەیئەو کێشەوەین لە ڕێگەی دیپلۆماتیکیەوە.

بۆ ئەو کارە دە بڕگە یاساییە دیاریکراوەکەی نێو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکە هەروا لە ئارادایەک چۆن ئەو دە بڕگە هەرتەنیا لەپێناو چارەسەری کێشەی کورد نیە بەڵکوو دیموکڕاتیشە بوونی سەرجەم تورکیاش یەکێک لە ئامانجەکانیەتی،
 بۆ دەسپێکی وتووێژو هەروەها بەڕێوەبردنی ئەو دە بڕگە پێویستە شاندێکی چاودێری نێو پرۆسەی وتووێژەکان پێک بێ و هەروەها هاوتەریب لەگەڵ ئەوەش کومسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا پێک بێ تاکوو لە نزیکەوە چاودێری بکا بەسەر وتووێژەکان دا ئەوەش هەم داوای ئێمەیە و هەم داواکاری "عبداللە ئۆجەلان"یشە.