31/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حاکم زاملی لێکۆلینەوە لەسەر دۆسییەی کەوتنی موسڵ بەردەوام دەبێت
حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسییەی کەوتنی موسڵ بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوەکانی.
وتیشی: نزیکبووینەتەوە لە کۆتایھێنان بەکارەکانمان، ئەنجامەکانیش دوور لە فشاری سیاسی و بەشێوەیەکی تەواوەتی و شەفافانە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.
دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکانی داھاتوودا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسییەی کەوتنی موسڵ، میوانداری ھەریەک لە وەزیرانی بەرگری خولی پێشووی حکومەت و وەزیری بەرگری ئێستا دەکەین.