هه‌ندرێن صاڵح سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند : ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه پێشتر له كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌وامیان كردووه ، هه‌ر سه‌ر به‌و كۆمیسیۆنه ده‌مێننه‌وه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه ڕیژهیهكیان شمولی ڕه‌سمی بوون ده‌كه‌ن و ئه‌وانی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بنه‌وه كارمه‌ندی ئه‌و كۆمیسیۆنه .
هه‌ندرێن صاڵح ووتی : ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له ئێستادا هیچ كارمه‌ندێك دانامه‌زرێنین و به‌نیازیش نین هیچ ئۆفیس یان ناوه‌ندێك له پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه . به‌ڵكو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ، له‌و كاته‌دا كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر بریتییه له (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان – هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان – هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان هه‌ر ڕاپرسیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستور یان بابه‌تێكی دیكه بێت كه پێویست به هه‌ڵبژاردن بكات) . وه دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه‌ش كارمه‌نده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركی خۆیان له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق .
هه‌روه‌ها ووتیشی : له كاتی دامه‌زراندنی كارمه‌ند بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی دابه‌ش كردنی فۆڕمێكی تایبه‌ت ئه‌و كارمه‌ندانه داده‌مزرێنن كه ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆن ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌م ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زموونی كاركردن له كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان هه‌یه و ئایا به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی چه‌ند هه‌ڵبژاردنی كردووه و چه‌ندین پرسیاری تر تایبه‌ت به‌كاری كۆمیسیۆن ، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندنی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراقه كه پێشتر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌وامیان كردووه . و ئێمه‌ش ئه‌و ئه‌زمون و پسپۆڕییه‌ی ئه‌وانمان له‌به‌رچاوه .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌ندرێن صاڵح ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه : ئه‌و پڕۆسه‌یه ، پرۆسه‌یه‌كی گشتگیری سه‌رتاسه‌ری عێراقه به هه‌رێمی كوردستانیش ، وه بۆ به‌ڕوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ش له ئێستادا له چه‌ندین پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستی پێ كردووه بهلاَم له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ئه‌منی تا ئێسته ده‌ست پێ نه‌كراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به زووترین كات ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات كه ئه‌ركی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م كۆمیسیۆنه‌ی كوردستان نییه .
دوای ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌ندامانی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان كه بۆ نزیكه‌ی بیست و پێنج ڕۆژه به ڕه‌سمی ده‌ست به‌كار بوون ، چه‌ندین هه‌واڵ و لێدوان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندان و كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له پارێزگاكانی كوردستان ، بلاَو كرایه‌وه كه ئه‌وانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه و ته‌نها بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی بلاَو ده‌كرێنه‌وه . ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوای چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی چڕ و پڕ و گفتوگۆ كردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیاران تا ئێسته بڕیارمان نه‌داوه هیچ ئۆفیس یان ناوه‌ندێك له پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه و كارمه‌ندی بۆ دابمه‌زرێنین .
له‌كۆتایی ووته‌كانیدا هه‌ندرێن صاڵح سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ڕایگه‌یاند : كه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق كاره‌كانمان به‌ڕێوه ببه‌ین و هیچ جۆره ناكۆكییه‌ك له‌نێو ئه‌م دوو كۆمیسیۆنه دروست نه‌بێت ، ته‌نانه‌ت هه‌وڵیشمان داوه له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی بیانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان دانیشتن بكه‌ین و ئه‌زمون و بیرۆكه‌یان لێ وهرگبرین و ئه‌وانیش به‌ڵێنی هاوكاری جدیان بۆ ده‌ربڕیوین .