نەوشیرروان مستەفا هەڵویستی خۆی لەبارەی پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم راگەیاند
31/03/2015 نوسەر: bzavpress

نەوشیرروان مستەفا هەڵویستی خۆی لەبارەی پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم راگەیاند


دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لەگردی زەرگەتەی سلێمانی.

دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەكەش، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا هەریەك لەنەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی قسەیان بۆ رۆژنامەنوسان كرد.

نەوشیرروان مستەفا رایگەیاند: كۆبوونەوەكەیان بۆ قسەكردن بوو لەسەر ئەو كێشانەی پەیوەندی بەناوخۆی هەرێم و عیراق و ناوچەكەوە هەیە هەوڵبدەین تێگەیشتنێكی هاوبەشمان هەبێت لەبارەیەوە، هەروەها پێش هەموو شتێكدا باس لەوەكردوە كە مەرجی یەكەمی سەركەوتنمان یەكڕیزی ناو ماڵی كوردە.

لەبارەی پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە، وتی: هەرلایەكمان گفتوگۆی تەوامان لەبارەوە كردوە، هیشتا بۆچونێكی هاوبەشمان گەڵاڵە نەكردوە، بەڵام هەمومان باوەڕمان وایە كە پێویستە پێش ئەو وادەیە تێگەیشتنێكی هاوبەشمان هەبێت و ئەو پرسە لە پەرلەماندا بەلایەكدا بخرێت.
وتیشی: پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم لەپێشدا لەنێوان حزبەكاندا یەكلای دەكرێتەوەو دواتر دەچێتەوە ناو پەرلەمان.

هاوکات  فازیل میرانی بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: وەك گەلی كورد لەكوردستان خاوەنی فیدراڵیەتین و لەعیراقدا دەژین كە شەڕی داعشەوە عێراقیش شەڕی داعشی هەیە، لەناوچەكەشدا پریشكی ئاگرەكە ئێمە دەگرێتەوە.
جەختیشی کردەوە هەموومان ئامانجی هاوبەشمان هەیە، ئەگەر بۆچونەكانیش جیاوازبن