حكومەتی هەرێمی پشوەکانی مانگی نیسانی دیاریکرد
31/03/2015 نوسەر: bzavpress

حكومەتی هەرێمی پشوەکانی مانگی نیسانی دیاریکرد

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە دوو ڕۆژ پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی نیساندا.
 
سەفین دزەیی بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە، بەپێی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان كە لەبارەی ڕێكخستنی پشووە فەرمییەكان و یادەكان دانراون، لە مانگی نیساندا ڕۆژانی نۆی مانگ بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو دەبێتە پشووی فەرمی.
 
وتەبێژكەی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە كە 15 ی هەمان مانگیش كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی چوار شەمممە سووری ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت.