وه‌فدێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌  سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد
31/03/2015 نوسەر: bzavpress

وه‌فدێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد

وه‌فدێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات له‌سلێمانی‌. 

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە هات بەیانی ئەمڕۆ وەفدەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەكۆی سەرۆكی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد لەسلێمانی‌و لەلایەن نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان‌و عومەری سەید عەلی هەڵسوڕاوی گۆڕان پێشوازیكران.  
 
وفدەكەی پارتی پێكهاتبوون لەفازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی‌و ئازاد بەرواری‌و عیزەدین بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی.