عەبادی  داوای لە سەرجەم پێكهاتەكانی یەمەن دەکات گفتوگۆی جددی بكەن
29/03/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی داوای لە سەرجەم پێكهاتەكانی یەمەن دەکات گفتوگۆی جددی بكەن

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوای لە سەرجەم پێكهاتەكانی یەمەن كرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان و دەربازكردنی وڵاتەكەیان لە دەستوەردانی دەرەكی و خراپتر نەبوونی رەوشەكە، دەست بەگفتوگۆی جددی بكەن .

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی لە وڵاتانی ناوچەكە كرد بۆ دەربازبوون لەو تەنگەژەیەی یەمەن دووچاری هاتووە، یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن، هەروەها پارێزگاری لە یەكپارچەی و سەروەری خاكەكەی بكەن .

عەرەبستانی سعودی بە هاوكاری 10 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر حوسیەكانی یەمەن دەستپێكردووە و ئامانج لەو هێرشانە گەڕاندنەوەی عەبد رەبە مەنسور هادی سەرۆك كۆماری یەمەنە بۆ دەسەڵات.