29/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەوڵەتی یاسا هەرێم تۆمەتبار دەکات بەڕادەست نەكردنی داواکراوان
عەلی مالكی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت هەرێم ئەوانە رادەستی بەغدا ناكاتەوە كە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووەو لەهەولێر كەسانی وەك عەلی حاتەم و رافیع عیساوی بەئازادانە كۆنگرە دەبەستن.
ناوبراو جەختی کردەووە: بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بەڕادەستكردنی ئەو داواكراوانە بەدادگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان، وایكردوە هانی ئەوانە بدات كە داواكراون تا بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵبێن و لەوێ لەشوێنێكی ئارامدا بژین.
دەشڵێت : ژمارەیەك لەوانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی مادەی چواری تیرۆرە، بەڵام بۆ هەرێم هەڵاتون و لەوێ بەئازادی دەسوڕێنەوەو تەنانەت كۆنگرەش دەبەست، دیارترینیان داواكراوان " عەلی حاتەم سەلمان و رافع عیساوییە" .