29/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەکەی ئۆجالان دەگاتە تاڵه‌بانی و بارزانی
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌که‌که نامه‌یه‌ک بۆ مام جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی و سه‌رۆکۆماری پێشوی عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌نێرێت وه بۆ گه‌یاندنی نامه‌که بڕیاره وه‌فدێک سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ولێر بکات.
بەپێی زانیاریەکان ھەریەک لە ( سری سورەیاو لەیلا زانا ) ئەندامانی " ھەدەپە و " یلۆفەر کۆچ" ھاوسەرۆکی " کەنەکە" بۆ گەیاندنی ئەو نامەیەی ئۆجالان گەیشتونەتە ھەرێمی کوردستان.
وەفدەکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری کۆنگرەی نەتەوەیی و لەسەر پێشکەوتنەکان لە هەرێمەکە چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجام دەدەن، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزان و ئەندامانی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستانیش کۆدەبنەوە.