28/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نەوشیروان مستەفاو عەلی حەمەساڵح كۆبوونەوە
پەرلەمانتاری گۆڕان" عەلی حەمەساڵح " لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەتەوە.
عەلی حەمەساڵح لەو پۆستەدا دەڵێت: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی دوو قۆڵیو جدییان كردووە لەبارەی ئەو بنەما سیاسیو یاساییانەی، كە بەشێك بووە لەبەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەپێی زانیاریەکان لەدوای رووداوەكە، نەوشیروان مستەفا پشتگیری خۆی بۆ كەیسەكەی عەلی حەمەساڵح دەربڕیووەو راشیگەیاندووە ئەوە وەك كەیسێكی كەسی سەیرناكات.
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 25 ئەم مانگە دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوەكانی" خدر مەردانو نازم كەبیر"، بەبۆكس هێرشیان كردە سەر پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان عەلی حەمەساڵح، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە قسەی لەبارەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كردووە.