28/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا ئیسلام کۆنەپەرستیە یان دیموکراسی ؟
ملا بەختیار لەم ماوەیەدا لەمیانەی دوو کۆڕەدا زۆر باسی ئیسلامی کرد و بەکۆنە پەرست و دوا کەووتویی ناوی برد و چەندان قسەی بێ مانای تر و کە هیچیان جێگەی گرنگی پێدان نیە و چونکە هەموو قسەکانی سەدەکانی پێشووە و دووبارەن و هیچیان تازە نین .
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و باس بێت ئەوەیە کە کە ئاینی ئیسلامی بەکۆنە پەرست لەقەڵەمدا و وە شوێنەکەوتوانی ئەو ئاینەشی بە کۆنەپەرست لەقەڵەمدا و بە بێ ئەقڵ و تاریکبیر وەصفی کردن و بەڵام ئەگەر سەیرێکی مێژووی دیموکراسی بکەین دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زاین و واتا دیموکراسی بەرهەمی ئێستا نیە و بەڵکو بەرهەمی چەندان ساڵی پێشووە و هەر لەسەردەمی ڕۆمەکانەوە هەبووە و وەکو چەندان جار ئەسکندەری مەکدۆنی جەخت لەەر ئەوە دەکاتەوە کە حوکمەتەکەی دیموکراتیە وکەواتە ئێستا ڕوون بۆیەوە کە دیموکراسی لە پێش زاینوە هەبووە و بەڵام ئەرستۆ لە (٣٨٤ – ٣٢٢ پ .ز ) ئەوەی ووتبوو کە دیموکراسی یەك جۆری نیە و بەڵکو چەندان جۆری هەیە و هەموو بەڵگە مێژووییەکانیش لەبەردەستدا هەن کە نێوانی ئیسلام و دیموکراسی زۆر دوورە و زۆر لەپێش ئیسلام دیموکراسی بوونی هەبووە .
ئیستا چەند قسەیەك و چەند بەڵگەیەکی کەسە شارەزاکانی بواری یاسا و کەسانی ڕۆژئاوا لەەر دیموکراسی دەخەمە ڕوو:-
١-جێفەر سۆن کەلەساڵی (١٨٠١ هەتا ١٨٠٩) لەسەر حوکم بووە لە ئەمەریکا لەسەردەی ئەودا دیموکراسی بە حوکمی ئاژاوە چی و بێ نیزام (غوغاو) وەصف کرابوو .
٢-وینستۆن چەرچڵ دەڵێت (دیموکراسی خراپترین شێوەی حکومەتە ئەگەر شێوەکانی تر بخەینە ئەو لاوە) .
٣-ئۆستن ڕەنی دەڵێت (هیچ حکومەتێك پێویستیەکانی دیموکراسی بەجێ ناهێنێت چونکە فیکرە لەبارەی دیموکراسییەوە نمونەییە و دەستکردی خەیاڵە و شتێکی واقعی نیە) .!
٤-بێرنادشۆ دەڵێت (دیموکراسی وەك باڵۆنێکی گەورەی پڕ لەگاز یان هەوای گەرمە کەڕەوانەی ئاسمان کراوە بەمەبەستی ئەوەی کەتەماشای ئاسمان بکەیت و لەوکاتەی کە هەندێك کەس گیرفانەکانت بەتاڵ ئەکەن ).
٥-هـ . ج . وێڵز دەڵێت (لەناو ئەو هەموو بەڵگانەی کە بۆ دیفاعکردن لەحوکمی دیموکراتی لەووڵاتە نوێکاندا دەهنرێتەوە هیچ بەڵگەیەك نازانم کەلە پێنج دەقیقەکەدا تەفرو تونا نەکرێت ).
ئەمانە هەموو مشتێکن لەخەروارێك ، ئینجا ئیستا ڕوون بۆیەوە کە کێ دواکەوتوو و کێ کۆنە پەرستە ؟!