حکومەتی تورکیا نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر پەلاماری حوسییەکان بۆ سەر دامو دەزگاکانی یەمەن و جگە لەوەش پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانێتی کەنداو بۆسەر حوسییەکان راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، قوڵبونەوەی کێشە ئابوری و تائیفییەکانی یەمەن وایکردوە هێزە تیرۆریستییەکان وەبەرهێنانی تێدا بکەن و پێگەی خۆیان لەو رێگەیەوە زیاد بکەن، ئەوەش مەترسییەکی جددی بۆسەر ئارامی و ئاسایشی جیهان دروستدەکات.
ئەوەش هاتوە "تورکیا بە هەمو شێوەیەک دژی ئەو مەترسیەیەوە پشتیوانی وڵاتەکەمان بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی هاوپەیمانێتی کەنداو رادەگەیەنین".
جێ ی ئاماژەیە، دەسەڵاتی هادی مەنسور بەدەسەڵاتیکی شەرعی دەزانی و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئەو دەسەڵاتەش رێگەپێدراو نییە.