ڕۆیتێرز: هێرشە سەربازیەکەی سعودیە بۆسەر یەمەن بە گەمە پیناسە دەکات
27/03/2015 نوسەر: bzavpress

ڕۆیتێرز: هێرشە سەربازیەکەی سعودیە بۆسەر یەمەن بە گەمە پیناسە دەکات

 "ڕۆیتێرز" هێرشە سەربازیەکەی سعودیە بۆسەر یەمەن"ی بە گەمەیەک پێناسە کرد لەلایەن مەزنترین هەناردەکاری پەتڕۆڵی جیهان و وێڕای ئاماژەکردن بە تێپەڕینی لە ڕۆژدا چوار ملیوێن بەرمیل پەتڕۆڵ لە تەنگەی بابول مەندەبەوە .

بەپێی ڕآپۆرتێکی رۆیتیرز، شەڕەکەی یەمەن ڕیسکی پەرەگرتنی شەڕە بەرەو ئاوەڕۆگەلێکی پڕهاتووچۆیە کە لە کەنارەکانی ئەو وڵاتەوە دەست پێدەکەن و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە کۆسپ بخەنە سەر ڕێگەی هاتوچۆ لە تەنگەی بابولمەندەبەوە.

 لە ڕۆژێک دا نزیکەی چوار ملیوێن بەرمیل پەتڕۆڵ لە ڕێگەی ئەو تەنگەوە هەناردە دەکرێتە ئەوروپاو ئەمریکاو ئاسیا. نرخی پەتڕۆڵ دوێنێ پێنج شەم و لە دوای دەسپێکی پەلامارە ئاسمانیەکەی سعودیەو هاوپەیمانەکانی بۆسەر یەمەن گەیشتە ئاستی شەش لە سەد بەرزبوونەوە.
 ئەو گەمەیەش لەلایەن گەورەترین هەناردەکاری پەتڕۆڵی جیهانەوە بەئامانجی بەرگرتن لە پەرەگرتنی ئێران بە تاکتیکی سعودیە دێتە ئەژمار.