پەرلەمانتارەکەی گۆران هەڕەشەی لێ دەکرێت
27/03/2015 نوسەر: bzavpress

پەرلەمانتارەکەی گۆران هەڕەشەی لێ دەکرێت

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە ماوەی رابردوو بە پەیوەندی تەلەفونی هەڕەشەی لێكراوە، چەند هەڵسوراوێكی گۆڕان پارێزگاریان لێكردوە، لێدانەكەشی لە پەرلەمان بۆ سێ ئەگەر دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری ئەو لێدانەی عەلی حەمە ساڵح بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر ئەو پەرلەمانتارە بڵاویكردۆتەو، كە عەلی سندی وەزیری پلاندانی هەرێمی كوردستان، تۆمەتبارە بە دبارنەمانی 20 ملیۆن دۆلار، ئەو دوو پەرلەمانتارەی پارتی لە ناوی "مەردان خدر و نازم كەبیر" خزمی عەلی سندی وەزیری پلاندانانن.

هەروەها، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان ئەوەیە عەلی حەمە ساڵح ماوەیەكە زۆر لە نێچیرەڤان بارزانییەوە نزیك بوە، ئەو دوو پەرلەمانتارەی پارتیش كە لە عەلی حەمە ساڵحیاندا لە نێو هۆڵی پەرلەماندا لە مەسرور بارزانی نزیكن، بۆیە دژاییەتیان كردوە.